شبكة لالش الاعلامية

سه‌رۆك بارزانی و عه‌بادی په‌یوه‌ندییه‌كا ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام دا

سه‌رۆك بارزانی و عه‌بادی په‌یوه‌ندییه‌كا ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام دا
K24 – هه‌ولێر

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیرانی عێراقدا بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی داعش تاوتوێ كرا.

ڕۆژی شەممە 2ـی 9ـی 2017 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی داعش تاووتوێ كرا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان پیرۆزبایی جەژنی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد و هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی هێزەكانی سوپای عێراق و ئازادكردنی شاری تەلەعفەر لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.

لە بەشێكی دیكەی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق كردەوە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌رێم داهاتێ نه‌فتێ یێ هه‌یڤا خزیرانێ ئاشكرا دكه‌ت

Lalish Duhok

عه‌زیز محه‌مه‌د كه‌سایه‌تیێ سیاسی یێ كورد وەغەرکر

Lalish Duhok

جڤاتا دادوه‌رى يا هه‌رێمێ: دادگه‌ها فيدرالى يا ئيراقێ نه‌يا ده‌ستوورى يه‌

Lalish Duhok