دهستپێكا هەفتيا داهاتى پەرلەمانێ کوردستانێ دێ کۆمبت
رووداو – هەولێر
سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات لە کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 23-9-2017 لە پەرلەمان ئامادەبن.
لە نووسراوێکدا کە واژۆی جەعفەر ئیبراهیم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە هاتووە “بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە (1) ـی یاسایی خولی پاییزە، ساڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، لە کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 23-9-2017 دا، تکایە لە کاتی دیاریکراودا ئامادەبن”.
دەقی بانگهێشتنامەکەی پەرلەمانی کوردستان
هاوکات لە نووسراوێکدا کارنامەی دانیشتنەکە خراوەتەڕوو کە خۆی لە دوو خاڵدا دەبینێتەوە.
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پرۆژە یاسایانەی خوارەوە بەپێی ماددەی 71 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ـی ساڵی 1992ـی هەموار کراو:
1. پرۆژە یاسای راگرتنی کارکردن بە یاسای بە کرێدانی خانووبەرە ژمارە 9ـی ساڵی 2008 لە هەرێمی کوردستان – عێراق لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان.
2. پرۆژە یاسای درێژکردنەوەی کارکردن بە یاسای تیرۆر ژمارە 3ـی ساڵی 2006 لە هەرێمی کوردستان لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان.
دووەم: دەست لەکار کێشانەوەی ئەم ئەندام پەرلەمانانەی خوارەوە بەپێی خاڵی 1 / بڕگەی أ/ ماددەی 30 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی 1ـی ساڵی 1992ـی هەموارکراو:
1. دەست لەکار کێشانەوەی ئەندام پەرلەمان (عومەر ساڵح عومەر فارس) لە ئەندامیەتی پەرلەمانی کوردستان.
2. دەست لەکار کێشانەوەی ئەندام پەرلەمان (بیار طاهیر سەعید دیوالی) لە یەندامیەتی پەرلەمانی کوردستان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
