وه‌زاره‌تا كاره‌بێ: پێدانا ده‌مژمێرێن كاره‌بێ بۆ وه‌لاتیان زێده‌كريه
باسنيوز:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با بۆ هاووڵاتییان زیادی كردووه.
حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ورامى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “هه‌موو ئه‌و توانایانه‌ى له به‌رده‌ست دان خراونه‌ته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كى زۆرى كاره‌با دابین بكرێت، چونكه ئێستا به‌هۆی دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رماوه خواستێكى كه‌میش له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه”.
گوته‌بێژه‌كه وه‌زاره‌تى كاره‌با، ڕوونیشى كرده‌وه، كه زیاتر 90%ى ئه‌وكاره‌بایه‌ى ئێستا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌هۆی غازى سروشتییه‌وه‌یه كه به‌رهه‌مى ناوخۆییه، ده‌ڵێت: “ئێستا پێدانى كاره‌باى نیشتمانى له نێوان 15 كاتژمێر بۆ 17 كاتژمێردایه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
