شبكة لالش الاعلامية

لۆگۆيێ تایبەت ب ته‌کسیێن ناڤ باژێرێن هەرێما کوردستانێ دئێته‌ دان

لۆگۆيێ تایبەت ب ته‌کسیێن ناڤ باژێرێن هەرێما کوردستانێ دئێته‌ دان
باسنيوز:
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، “لە داهاتوویەكی نزیكدا پێدانی لۆگۆ بە تاكسیەكانی ناو شار جێبەجێ دەكرێت”.

سەڵاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی زەمینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بڕیاری كۆتایی لەبارەی دیاریكردنی لۆگۆی تاكسییەكانی پارێزگاكان دراوە و چاوەڕوان دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا لەلایەن دیوانی وەزارەتەوە بڕیاری لەبارەوە بدرێت و بانگەوازی بۆ بكرێت”.

ئەو بەڕێوەبەرەی وەزارەتی گواستنەوە گوتیشی: “دیاریكردنی نرخی لۆگۆكان بۆ شۆفێران لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكەوە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت، بەڵام هەوڵ دەدەرێت نرخێكی كەم بۆ لۆگۆكان دیاری بكرێت”.

باسی لەوەش کرد: “بۆ جیاکردنەوەی لۆگۆکان ڕەنگی سوور بۆ پارێزگای هەولێر دیاری كراوە بۆ سلێمانی ڕەنگی شینە و پارێزگای دهۆكیش ڕەنگی ڕەش دیاری كراوە، بۆ هێڵەكانی دەرەوەش ڕەنگی قاوەیی، بەهۆی نەبوونی تابلۆی تایبەت (تابلۆی ئۆتۆمبێل) بە پارێزگای هەڵەبجە، نەتوانراوە بڕیار لەبارەی ئەو پارێزگایەوە بدرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فازل میرانی: ئامادەینە کۆنفیدرالیێ قەبوول کەین ب وی مەرجی دوستوور نەهێت گوهۆڕین

Lalish Duhok

بانكا نێڤ ده‌وله‌تی، ستراتیژ و پلانێن درێژخایه‌ن هه‌نه‌ بۆ كاركرنێ لگه‌ل په‌رله‌مانێ كوردستانێ

Lalish Duhok

وەزارەتا نافخۆ 333 كەسان وەك پاسەوان دێ دامەزرينت 

Lalish Duhok