شبكة لالش الاعلامية

ئێكه‌تيامامۆستایان: پشتگیريا بایكۆتا مامۆستایان ناكەین

ئێكه‌تيامامۆستایان: پشتگیريا بایكۆتا مامۆستایان ناكەین

وشه‌

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕای گەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ باشتركردنی بارودۆخی دارایی مامۆستایانی كوردستان و پشتیوانی لە بایكۆتی مامۆستایان ناكەین.

سبەی دووشەم دووی تشرینی یەكەم زەنگی‌ خوێندنی ساڵی نوێ‌ لە تەواوی قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان لێ دەدات و ئەمڕۆش ژمارەیەك لە مامۆستایانی شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان دەست پێ كرد و رایان گەیاند، ماوەی یەك مانگ دەدەنە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان كە خۆی لە باشتركردنی مووچە دەبینێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی تشیرینی یەكەم، عەبدولواحید محەمەد جێگری‌ سەرۆكی‌ یەكێتیی‌ مامۆستایانی كوردستان بە “وشە”ی راگەیاند، یەكێتیی مامۆستایان بڕیاری بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایانی نەداوە و پشتگیری لە هیچ بایكۆتێكی مامۆستایان ناكەین.

زیاتر گوتی، یەكێتیی مامۆستایان تەواوی هەوڵەكانی دەخاتە گەڕ بۆ باشتركردنی ڕەوشی دارایی مامۆستایانی هەرێمی كوردستان، پێویستە حكوومەت مووچەی مامۆستایان باشتر بكرێت.

جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونی كردەوە كە لە دوێنێوە كەوتوونەتە هەوڵدان بۆ ئەوەی لەسەر مووچەی مامۆستایانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنی پێوەندیدار كۆ ببنەوە و پڕۆژەی خۆیان لەمبارەیەوە ئاراستە بكەن.

كردنەوەی دەرگەی قوتابخانەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە كاتێكدایە كە پارساڵیش بەهۆی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و مامۆستایان، لە سنووری سلێمانی ماوەی چەند مانگێك كردنەوەی دەرگەی قوتابخانەكان دوا كەوت و بە گوتەی وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كاریگەری لەسەر پرۆسەی پارساڵی پەروەردە هەبووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئامارا ساله‌كێ یا قوربانیێن كورد ب ده‌ستێ سوپایێ توركیا

Lalish Duhok

تۆمارا بارێ کەسايه‌تى يا 450 خێزانێن ئەرەب بۆ دەشتا نەینەوا هاته‌ ڤه‌گوهاستن 

Lalish Duhok

ڤێ هه‌فتیێ پارتی و ئێكه‌تی دێ پرۆژه‌یێ خوه‌ راگه‌هینن

Lalish Duhok