شبكة لالش الاعلامية

ڤێ هەفتيێ ئەگەرێ باران بارینێ ل هەرێمێ هەیە؟

ڤێ هەفتيێ ئەگەرێ باران بارینێ ل هەرێمێ هەیە؟

وشه‌:

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان وادەی باران بارینی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی تشرینی دووەم، بژار ئەكرەم بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، ماوەی سێ‌ ڕۆژە پلەكانی گەرما لە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان بەرەو بەرزبوونەوە دەچن.

زیاتر گوتی، كەشناسی پێشبینی دەكات تا كۆتای هەفتەی داهاتوو رەوشی كەشوهەوا بەم شێوەیە جێگیر بێت و پلەكانی گەرما بە بەرزی بمێننەوە.

ئەو بەرپرسەی كەشناسیی ڕای گەیاند، تا كۆتای هەفتەی داهاتوو هیچ ئەگەرێكی باران بارین لە هەرێمی كوردستاندا نییە.

ئەوە لە كاتێكدایە كە سەرەتای ئەم هەفتەیە شەپۆڵێكی سەرما و باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، هاوكات لە چەند ناوچەیەك باران بارینەكە بووە هۆی دروست بوونی لافاو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی: کریستیان پشكه‌كا گەلێ کوردستانێ نه‌

Lalish Duhok

ئەنجومەنێ بلند يێ خانمان: دخوازين کابینا نه‌هێ گرنگیه‌كا تایبەت ب ژنان بده‌ت

Lalish Duhok

رێیا دھۆک و نەینەوا نەھاتیە ڤەکرن

Lalish Duhok