شبكة لالش الاعلامية

رووسیا: ئه‌بوبه‌كر بەغدادی هه‌يڤا بۆرى ل رەققە  هاته‌ كوشتن 

رووسیا: ئه‌بوبه‌كر بەغدادی هه‌يڤا بۆرى ل رەققە  هاته‌ كوشتن 
كوردستان تيڤى:

ڤیكتۆر بۆندراف سەرۆكی لێژنەی ئەنجوومەنی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند” لەسەر ئەم بڕوایەم كە سەرۆكی داعش مانگی ڕابردوو لە شاری ڕەققە كوژراوە.

وتیشی” تاكو ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە گەڕانەوەی ئه‌بوبه‌كر بەغدادی نییە، بەڵام پروپاگەندەی زیندوو بوونی بەغدادی بۆ بەرز كردنەوەی ورەی چەكدارەكانی داعشە.

شایانی باسە كە چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا، فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لە عێراق ڕایگەیاند، ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی گروپە چەكدارەكانی داعش تاكو ئێستا شوێنی ڕوون نییەو لەلایەن ئەمریكییەكانەوە دەستگیركراوە.

جەبار مەعموری لە فەرماندە باڵاكانی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند، كە ئەمریكا بەغدادی گرتووەو تاكو ئەو كاتەی بتوانن سوودی لێوه‌رگرن لە سێدارەی نادەن.

ئەم بەرپرسە عێراقییە وتی، ئەمریكییەكان ئەگەر بەغدادی بۆیان سوودی نەبێت ئەوە لە سێدارەی دەدەن و دواجار ڕووداوی مردنەكەیشی وەك فیلمێكی هۆڵیۆدی بە هەموو جیهان نیشان دەدەن.

له‌م باره‌وه‌ ڕایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانی دژى داعش ڕایگەیاند، هیچ زانیارییەكی ڕاستەقینە سەبارەت بە زیندووبوون یان كوژرانی بەغدادی بە دەستەوە نییە، ڕووسەكان چەند جارێك ڕایانگەیاندووە، بەغدادی كوژراوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نییە، ئەوەی گرنگە چارەنووسی بەغدادی چارەنووسی شەڕی دژ بە داعش ناگۆڕێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حه‌شدا شه‌عبی سه‌نگه‌رێن پێشمه‌رگه‌ی ل دوزخورماتوو تۆپباران كرن

Lalish Duhok

پسپۆره‌كێ ئابووری: تا دوو ساڵێن دی ھەموو فەرمانبەر دێ بنە خودان ھەژمارا بانکی

Lalish Duhok

جڤاتا سه‌ربازی: ئۆپه‌راسیۆنا رزگاركرنا ته‌ماما منبجێ دێ ده‌ستپێكه‌ت

Lalish Duhok