شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی رەخنەيێن جیددی ل نەتەوەيێن ئێكگرتى دگرت

نێچیرڤان بارزانی رەخنەيێن جیددی ل نەتەوەيێن ئێكگرتى دگرت
هه‌ولێر-KDP.info-

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی رەخنەی لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان گرت و ئاشکرای کرد، کە ئەو لایەنانە دەیانەوێ کارەساتی کەرکووک و بەتایبەت شارۆچکەی خورماتوو بە بچووک نیشان بدەن.

(نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، باسی لە ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ فەرەنسا، پێوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی بەغدا و وڵاتانی دراوسێی و دۆخی کەرکووک و ناوچەکانی دەورووبەری کرد.

سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد یارمەتیی ئاوارەکانی کەرکووک و ناوچەکانی دەورووبەری بدەن و لیژنەیەک پێک بهێنن بۆ دیاریکردنی پێشێلکارییەکان لەو ناوچانەدا و حکوومەتی بەغداشی هاندا لەوبارەیەوە هاوکار بێت و ئەو کەسانەی دەستیان لە کارەساتەکاندا هەبووە، سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.
(نێچیرڤان بارزانی) گوتی، “رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان نایەنە سەر خەت و دەیانەوێ کارەساتەکانی ئەو ناوچانە و بەتایبەت خورماتوو بە بچووک نیشانی بدەن.”

دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان و لەشکرکێشیی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دەورووبەری، سەرووی سەدهەزار دانیشتووی ئەو ناوچانە ئاوارەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بوون.
هەر ئەمڕۆ (محەممەد عوسمان) ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئاشکرای کرد کە لەو لەشکرکێشییەدا “دەیان فەرمانبەری کورد بەبێ پاساو لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە، هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەر 500 ماڵدا گرتووە. هەروەها دووهەزار ماڵ لە کەرکووک و خورماتوو تاڵان کراون و 250 خانووی هاووڵاتیانی کورد لە کەرکووک و خورماتوو سووتێندراون.”

ئێستا هێزێکی سوپای ئەمەریکا لە چەند ناوچەیەکی کوردستانیی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاوە پێکراوە. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە بە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراقیان گوتووە هەر جۆرە میکانیزمێکی دوو لایەنە (سوپای ئەمەریکا و عێراق) بە کەموڕییەوەیە و پێچەوانەی دەستوور و رێککەتنەکانە و “ئێمە پێشوازی لە میکانیزمی سێقۆڵی دەکەین.”

(عەبادی) دەرگای گفتوگۆی داخستووە
(ئیمانوێل ماکرۆن) سەرۆکی فەرەنسا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی (نێچیرڤان بارزانی)، حکوومەتەکانی بەغدا وهەولێری هان دا لەسەر بنەمای دەستوور، دەست بە دانووستان بکەن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نایشارێتەوە کە دوای سەردانەکەی بۆ فەرەنسا و تەنانەت پێوەندی تەلەفۆنیی نێوان (ئیمانوێل ماکرۆن) و (دۆناڵد ترامپ)ی سەرۆکی ئەمەریکادا لەبارەی عێراق و کوردستانەوە، تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە و “هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لە نێوان هەولێر و بەغدادا نییە.”
(نێچیرڤان بارزانی) دەڵێ، “ئیمە لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەمان بۆ فەرەنسا، لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و حزب و لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبینەوە. هیچ کاتێک بۆ گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دیاری نەکراوە و بڕیارە لە یەک دوو رۆژی دابێ، ئاگادارمان بکەنەوە.”

پێوەندیی هەولێر لەگەڵ تاران و ئانکارا نەبڕاوە
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی فڕگەکانی تورکیاوە سەردانی فەرەنسای کرد و وەک (نێچیرڤان بارزانی) ئاشکرای دەکات، نەیانتوانیوە لە رێگەی فڕگەی بەغداوە ئەو سەفەرە بکەن.
تا ئێستایش هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بەردەوامە و تەنانەت ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری (ئیبراهیم خەلیل) زیاتر بووە. سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند کە پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئانکارا بەردەوامە و “هەر کاتێک بەرپرسانی تورکیا ئامادەی کۆبوونەوە و دانوستان بوون، ئێمەش ئامادەین و پێشوازی لێ دەکەین.”

تورکیا و ئێران دوو وڵاتی دراوسێی هەرێمی کوردستانن کە دوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆم و لەسەر داوای حکوومەتی بەغدا، چەندین رێوشوێنیان بەرانبەر بە هەرێم گرتەبەر و کوردیش وەک “سزادان”ێک سەیری ئەو رێوشوێنانە دەکات.
ئێران تا ئێستا دوو خاڵی سنووری خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا نەکردووەتەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران بەردەوامە.
سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کوردستان داوا لە بەرپرسانی ئێران دەکات دەروازە سنوورییەکان بکەنەوە و دەڵێ، “هیچ بیانوویەک بۆ داخستنی ئەو دەروازانە نەماون و کردنەوەیان لە بەرژەوەندیی هەر دوولاماندایە.”

هەر ئەمڕۆ (سێشەمە)، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان (وەشیار سیوەیلی) پێشوازی لە سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کرد و گفتوگۆ لەسەر پێوەندییە دووقۆڵییەکان کران.
سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر، رایگەیاندووە کە “كوماری ئیسلامیی ئێران هیچ كات گەل و حكوومەتی هەریمی كوردستانی بە دوژمن نەبینیوە و نابینێت، بێگومان جیاوازی لەسەر چەند پرسێك لە نێوانماندا هەیە، بەڵام ئەم جیاوازیانە نابنە هۆكاری لێكترازان و دوركەوتنەوە و ئاڵۆزی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

یوئێن: پاقژكرنا عێراق و سووریايێ ژ چەکى، 50 سال دڤێن

Lalish Duhok

چار په‌قينێن خۆكوژی ل لوبنانێ روودان

Lalish Duhok

پێله‌كا دی یا به‌فر و بارانێ دێ هه‌رێمێ ڤه‌بگریت

Lalish Duhok