شبكة لالش الاعلامية

ئیسرائیل: شه‌ره‌كێ نوو ل ده‌ڤه‌رێ سه‌رهه‌لدده‌ت

ئیسرائیل: شه‌ره‌كێ نوو ل ده‌ڤه‌رێ سه‌رهه‌لدده‌ت
K24 – هه‌ولێر:

رۆن دێرمر، باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری له‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی نوێ له‌ سووریا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له‌ سووریا، ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی نوێ له‌ ناوچه‌كه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌هۆی كاریگه‌ری ئێران له‌ ژێر ناوی “فه‌سیله‌كانی به‌رگری ئیسلامی” ئه‌گه‌ری درووستبوونی ئه‌و شه‌ڕه‌ی زیاتركردووه‌.

رۆژنامه‌ی پۆله‌تیكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ زاری دێرمره‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێستا ئیسرائیل له‌ چه‌قی ململانێكان زۆر نزیكتره‌ له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ بوونی “بریكاره‌كانی ئێران نادات” له‌ سووریا و گوتی: “ئه‌گه‌ر ئێران له‌و هه‌نگاوانه‌ پاشه‌كشه‌ نه‌كات، ده‌رفه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی ده‌ڕه‌خسێنێت، نامه‌وێ بڵێم كه‌ی رووده‌دات، ئه‌مساڵ، یان ئه‌م مانگه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و شته‌ رووبدات”.

باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ واشنتن، دووپاتیشی كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ری زیادبوونی گرژی و ململانێكان به‌ جۆرێكه‌، هیچ لایه‌نێك نایخوازێت، ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ره‌نگاری له‌ دژی ئیسرائیل ناده‌ین له‌ناو سووریا.

له‌ باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ نوێیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، گوتی: “هیچ رێژه‌یه‌ك بۆ ئاستی هه‌ڵگیرساندنی دیاری ناكه‌م، به‌ڵام پێشبینییه‌كانی من زیاتره‌ له‌ هی خه‌ڵكی دیكه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ شه‌ڕێكی به‌هێز له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی درووست ده‌بێت، ئێستا دۆخه‌كه‌ له‌ دۆخی دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا جیاوازه‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچيرڤان بارزانى: نابيت زوونێن زه‌ر و كه‌سك هه‌بن

Lalish Duhok

31 سال ل سەر ھەوا ئەنفالێن رەش دەرباز بوون

Lalish Duhok

نەورۆزا ئيساله‌ ل باشوورێ کوردستانێ دێ جێواز بت 

Lalish Duhok