سكۆتلاند مه‌شق و راهێنانا سه‌ربازی ب پێشمه‌رگه‌ى دكت
K24 – هه‌ولێر:
سكۆتلاند، وه‌ك ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، زیاتر له 100 راوێژكاری سه‌ربازی، بۆ مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
كێڤن كۆنوه‌ی، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی سكۆتلاند، رایگه‌یاند، ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییانه ماوه‌ی شه‌ش مانگ له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه و مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
كۆنوه‌ی راشیده‌گه‌یه‌نێت، مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان، خۆیان له راهێنانی بنه‌ڕه‌تی، كارامه‌ییه‌كان پیاده‌ی سه‌ربازی، فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و راهێنان له‌سه‌ر پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب ده‌بێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی “فۆرسز”ی سكۆتلاندی، باره‌گای ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و تا هاوینی 2018ش ده‌مێننه‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری هه‌وڵه‌كانییان ده‌كات له دووباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانییان و پاڵپشتی دارایی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌كات.
له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، به گوێره‌ی بودجه‌ی ساڵانه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مساڵیش پاڵپشتی دارایی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جێگیركراوه.
به گوێره‌ی پرۆژه یاسای لێژنه‌ی به‌رگری له كۆنگرێس، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕی 1.3 ملیار دۆلار بۆ مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی، ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر زه‌مین له دژی داعش ده‌جه‌نگن.
له‌و بودجه‌یه‌ش، بڕی 365 ملیۆن دۆلار بۆ مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی و پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، دیاریكراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
