شبكة لالش الاعلامية

رێڤه‌به‌رێ فرۆكخانا سلێمانيێ: هەول بۆ ڤه‌كرنا فرۆكخانێن كوردستانێ بەردەوامن

رێڤه‌به‌رێ فرۆكخانا سلێمانيێ: هەول بۆ ڤه‌كرنا فرۆكخانێن كوردستانێ بەردەوامن
باسنيوز:

بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی نوێدەوڵەتیی سلێمانی، ڕای گەیاند: ” هەوڵێکی زۆر بۆ کردنەوەی فڕۆكەخانەكانی كوردستان لە ئارا دایە و ڕەتیشی كردەوە، حكوومەتی عێراق كار بۆ گۆڕینی بەڕێوبەر و كارمەندانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بكات”.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە (باسنیوز)ی، ڕاگەیاند: “ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بە بڕیاری حكوومەتی عێراق هەر دوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی داخراون، بەڵام وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هاوكاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەوڵەكانی خۆیان چڕتر كردوەتەوە بۆ ئەوەی بە زوویی فڕۆكەخانەكانی كوردستان بكرێنەوە.”

بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە درێژەدا گوتیشی: “داخستنی فڕۆكەخانەكانی كوردستان بڕیاری سیاسی بووە، بۆیە دەكرێ بە بڕیارێكی سیاسی دووبارە بكرێنەوە، بەڵام تا ئێستا وادەی كردنەوەی فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی دیار نییە.

تاهیر عەبدوڵا، لە درێژەی لێدوانەکەیدا ڕەتیشی كردەوە، حكومەتی عێراق هەوڵی گۆڕنی بەڕێوبەر و سەرجەم كارمەندانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بدات، لە بەرامبەردا ستافێكی نوێ لە بەغداوە فڕكەخانەی سلێمانی بەڕێوە بەرن.

چەند ڕۆژێك دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە ٢٥ی ئەیلوول ئەنجام درا، حكوومەتی عێراقی كارەكانی ھەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و سلێمانیی راگرت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌فین دزه‌یی: سه‌ره‌دانێن د ناڤبه‌را حكومه‌تا هه‌رێم و ئیراقێ ئاسایى بوویه‌

Lalish Duhok

بالیۆزێ سعودیە ل عێراقێ: به‌حسێ ئاريشان دکت لگەل عێراقێ

Lalish Duhok

ڤیزه‌ دناڤبه‌را توركیا و عێراقێ دا هاته‌ راكرن

Lalish Duhok