پلێن گه‌رمێ دئێنه خوار و سه‌رما و باران ده‌ست پێ دكن
وشه:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌ره‌زه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان و له هه‌ندێ كاتیش له سه‌نته‌ری پارێزگاكه ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران هه‌یه، له كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ به درێژایی كاته‌كان، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ كات هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، كه‌مێك بارانیش له ناوچه جیا جیاكان ده‌بارێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 19 پله‌ی سیلیزی و نزمترین پله‌ش حه‌وت پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ و له هه‌ندێ كات و ناوچه ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه‌باران هه‌یه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 20 پله و نزمترین پله‌ش هه‌شت پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
