پرۆژه یاسايا لێبۆينا گشتی دێ بته یاسا
PUKmedia :
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه پرۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی به‌ڕه‌سمی بووه به یاسا.
ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و تاووتوێكردنی وردی پرۆژه یاساكه، پرۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی به‌ڕه‌سمی بووه به یاسا‌و دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێت.
وتیشی: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رێنماییه‌كانی له‌باره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه‌و پاشان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و كاركردن به‌و یاسایه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
