ئیتالیا به‌شه‌كێ هێزێن خۆ ژ عێراقێ ڤه‌كێشان
وشه:
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا رای گه‌یاند، پێشنیارێكى به په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى داوه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى بدات به‌شێك له هێزه‌كانى له عێراق بكێشێته‌وه و ره‌وانه‌ى نێجیریا بكرێت.
دوێنێ پاولۆ جینتیلۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا رای گه‌یاند، رۆژى یه‌كشه‌م پێشنیارێكى به په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى داوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م وه‌رزه‌دا به‌شێك له هێزه‌كانى ئیتاڵیا له عێراق بكێشێته‌وه و ره‌وانه‌ى نێجیریا بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا روونى ده‌كاته‌وه كه مه‌به‌ست له‌و پێشنیاره‌ى هاوكاریكردنه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ردوو تاوانى تیرۆر و قاچاخچێتى به مرۆڤ. ئاشكراشى ده‌كات ژماره‌ى سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانى ئیتاڵیا له عێراق هه‌زار و 400 سه‌ربازه.
جنتیلۆنى له لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “پێویسته به‌رده‌وام بین بۆ كاركردن، كار له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاخچێتى به‌مرۆڤ و تیرۆر بكه‌ین، كه له چه‌ند ساڵى رابردوودا له وڵاتانى كه‌نارى ئه‌فریقا بڵاو بووه‌ته‌وه”.
له 13ى ئه‌م مانگه له لووتكه‌ى پاریس كۆمه‌ڵێك وڵات ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریى وڵاتانى كه‌نارى ئه‌فریقى بكه‌ن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا، هه‌ردوو وڵاتى سعوودیه و ئیماراتیش ئاماده‌یییان نیشان دا به پاره كۆمه‌كى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر بكه‌ن.
سه‌رچاوه/ كه‌ناڵى جه‌زیره
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
