شبكة لالش الاعلامية

شێخ جەعفەر: گرووپێ 16ی ئۆکتۆبەر يێ ناڤ ئێکه‌تی رێككه‌فتن بۆ تەسلیمکرنا هەموو کوردستانێ کريە

شێخ جەعفەر: گرووپێ 16ی ئۆکتۆبەر يێ ناڤ ئێکه‌تی رێككه‌فتن بۆ تەسلیمکرنا هەموو کوردستانێ کريە
باسنیوز:

فەرماندەی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە ئاشکرای کرد، گرووپێک لەناو حزبەکەی خۆیدا ڕێککەوتنیان بۆ ئەوە کردووە کە سلێمانی و هەرێمی کوردستان ڕادەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بکەن.

جەعفەر شێخ مستەفا ئاشکرای کرد: ”گرووپێک لەناو یەکێتیدا ھەن کە ھەماھەنگ و ڕێککەوتنیان ھەیە لەگەڵ حکوومەتی عێراق و حەشدی شەعبی، وەک چۆن کەرکووکیان تەسلیم کردن، ئاواش دەیانەوێت سلێمانی و ھەولێر و دھۆکیان تەسلیم بکەن“.

ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە ئەو توندوتیژییانەی خۆپیشاندانەکان، ”ئەو گرووپە بوون نەک خەڵک، چونکە بەوە ویستیان بیانوو بدەنە دەست سوپای عێراق و حەشدی شەعبی تا بەناوی پاراستنی ئاسایش و خەڵکەوە بێنەوە سلێمانی و ھەموو کوردستان”.

شێخ جەعفەر لەو لێدوانەیدا بۆ بەشی کوردیی ئاژانسی (دەنگی ئەمریکا) ڕوونی کردووەتەوە: ”ھێزی باڵای کوردستان ئەو ھێزەیە کە لە دوای خۆپیشاندانەکان و توندوتیژییەکان بە مەبەستی پاراستنی دامودەزگا و فەرمانگەکان و خۆپیشاندەرانی مەدەنییانە دابەزینە ناوشار و قەزا و شوێنەکان، ئەم ھێزەی پێشمەرگە، خۆپیشاندەری مەدەنی و دامودەزگاکانی حکوومەت و خەڵک دەپارێزێت، ئێمە لەگەڵ داواکارییە ڕەواکانی خەڵک و خۆپیشاندەری مەدەنییانەین، ئەو ھێزە لەژێر فەرمانی لێژنەی ئەمنیی شوێنەکان بووە، ئیتر سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگارە، یا قایمقام یاخود مدیر ناحیە.ئێستاش بەفرمانی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا ئەو ھێزە لەناو شار و شارۆچکەکان کشاونەتەوە”.

شێخ جەعفەر دووپاتی کردووەتەوە کە سووتاندنی بارەگا حزبییەکان و فەرمانگە حکوومییەکان ”موئامەرەیەک“ بوو کە کەوتنە ناو ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە و سەرکردایەتیی ئەوانە بۆ شتی تر بەکاری دەھێنا. دەشڵێت: ”من وەک کودەتایەک دەمبینی، مەرامەکەیان ئەوەبوو دۆخی کوردستان تێکبدەن، تەنانەت ھەماھەنگییان ھەبوو لەگەڵ عیراقدا تا حەشدی شەعبی و سوپای عیراق بھێننە سلێمانی و ھەموو کوردستان”.

لەبارەی وردەکاریی پیلانگێڕییەکەش لە دژی هەرێمی کوردستان، فەرماندەی هێزەکانی حەفتا گوتوویەتی: ”لەناو یەکێتیدا ئاڕاستەیەک ھەیە، ھەندێک لایەنی تریش و تەنانەت چەند وڵاتێکی ھەرێمیش لەپشتیەوەن، دەیانەوێت سوپای عیراق و حەشدی شەعبی بھێننە سلێمانی و ھەولێر و دھۆک، ھاوشێوەی خیانەتەکەی کەرکووک دووبارە بکەنەوە و سلێمانی و ھەولێر و دھۆکیش بخەنە ژێر دەستی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق”.

ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە ناتوانێت ناوی ئەو کەسانی نێو یەکێتی و وڵاتە دەرەکییەکەش بهێنێت، بەڵام دەڵێت: ”ھەر ئەو کۆمەڵەی ناو یەکێتی بوون کە کەرکووکیان لە (16)ی ئۆکتۆبەردا بەو دەردە گەیاند”.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەشدا کە ئاخۆ بۆچی یەکێتی بەرامبەر ئەو گرووپە خیانەتکارە دەستەوەستانە؟ شێخ جەعفەر گوتوویەتی: ”پرسیارەکە زۆر زۆر ڕاست و لەجێی خۆیدایە، بەڵام لەبەر ئەوەی یەکێتی ئێستا جۆرێک لە سەرلێشێواوی و لێکترازانی تێدایە، وای لێھاتووە کە کەسانێک سەیتەرە بکەن بەسەر حزبەکەدا و جۆرەھا مامەڵەش بە حزبەکەوە دەکەن، تەنھا بۆ پەیداکردنی دەسەڵاتی خۆیان، وایکردووە کە ئەو کەسانە بۆ خۆیان یاری بکەن لەگۆڕەپانەکەدا و کەسیش نەتوانێت لێیان بپرسێتەوە، ئەوە بەجێ دەھێڵین بۆ مێژوو”.

دانیشی بەوەدا ناوە کە “ھەتا ئەو گرووپە خائینەی یەکێتی مابن، مەترسیی جددی لەسەر کوردستان ھەیە، چونکە بەردەوام ھەماھەنگی عێراقن و دەیانەوێت سوپای عیراق و حەشدی شەعبی بھێننەوە، ھەموو کوردستانی تەسلیم بکەن بۆ نەھێشتنی کوردستان و ئەو دەسکەوتانەی کوردستان“. دەشڵێت: ”ئێستاش ئومێدمان بە یەکڕیزیی میللەت و ساڕێژکردنی برینەکانە، ئەگەرنا ئەمڕۆ بێت یا سبەی، دەبێت بەخەڵک بڵێین ئەو گرووپە خائینە کێن کە ھەماھەنگییان لەگەڵ عیراق و حەشدی شەعبی ھەیە، کۆبونەوەیان لەبەغدا و کەرکووک و سلێمانی لەگەڵ کردوون و دەیانەوێت دەستی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی بگرن و بیانھێننەوە شارەکانی کوردستان”.

دووپاتیشی دەکاتەوە: ”تا ئێستاش مەترسیی ھاتنی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی لەسەر ھەرێمی کوردستان ماوە. ھەتا ئەو گرووپە مابن، ئەو مەترسییە بەردەوام لەسەر کوردستان ھەیە، چونکە ئەوان لە موئامارەی خۆیان ناکەون، ئەگەر بڕوانن ئەو کەسانە لەڕابردودا فلسێک لەگیرفانیاندا نەبووە، کەچی ئێستا بەسەدان ملیۆن دۆلار ناڵێن پارە، پارەی نەوتیان لایە و تائێستاش لەو کەسانەی بچووکترین بەرژەوەندییان لەم وڵاتە ھەیە، لەگەڵیان شەریکن و سەرانەیان لێ دەسێنن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاشتن کارتەر: شەرێ مووسل ل گۆرى پلانێ ب رێڤه‌دچت

Lalish Duhok

فەلاح مستەفا:شانازيێ دکەین هەرێما کوردستانێ دۆستێن زۆرهه‌ینه‌

Lalish Duhok

ئێکەتیا ئورۆپا دێ پرۆژەکێ مەزنێ ساخلەمیێ ل دھۆکێ ئەنجام دەت

Lalish Duhok