شبكة لالش الاعلامية

ده‌مێ تەمامبوونا کارێ پاقژكرنا تۆمارا دەنگدەران هاته‌ دیارکرن

ده‌مێ تەمامبوونا کارێ پاقژكرنا تۆمارا دەنگدەران هاته‌ دیارکرن
هەولێر-KDP.info-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان وادەی تەواوبوونی کاری بژارکردنی تۆماری دەنگدەرانی ئاشکرا کرد. ئەو کۆمسیۆنە بژارکردنی تۆماری دەنگدەران و میکانیزمی ئەو کارەی پەسند کردووە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای ژمارە چوار دەستی کردووە بە بژارکردنی ناوی تۆماری دەنگدەران.
(شێروان زرار)، وتەبێژی ئەو کۆمسیۆنە ئاشکرای دەکات کە “تا ڕۆژی ١١ی مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوو، زۆربەی کارەکانی بژارکردنی ناوی تۆماری دەنگدەران تەواو دەبێت.”
وتەبێژی کۆمسیۆنەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: “ئێمە دەتوانین بە تەواوی ناوی ئاوارەکان، یان ئەوانەی کە ناویان ١٠٠% دووبارە بووەتەوە، بژار بکەین، بەڵام بۆ دەنگدەرانی تایبەت پێویستیمان بە هاوکاریی حکوومەت هەیە.”

کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ، پێشمەرگە و تەندروستی بە شێوەی تایبەت دەنگ دەدەن و بۆ ئەمەش کۆمسیۆن داوای لە سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، یارمەتیدەریان بێت.

(شێروان زرار) دەڵێت: “تا ئێستا تەنیا وەزارەتی تەندروستیی تۆماری دەنگدەرانیان پێ داوین و چاوەڕێی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆین.”
بە پێی قسەکانی وتەبێژی کۆمسیۆن، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی پێ داون تا کۆتاییی ئەم هەفتەیە هەموو داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ بکات.
(شێروان زرار) دەڵێت: “جیا لەوە بڕیارە لە ڕۆژی ٧ تا ١٥ی مانگی داهاتوو، کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان سەرۆکایەتیی حکوومەت، پەرلەمانی کوردستان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بەڕێوە بچێت و تێیدا ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نوونەرێ‌ ئۆباما دێ‌ سەرەدانا هەرێما كوردستانێ‌ كت

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێمێ: به‌نكه‌كا دى ل پرۆژه‌یێ ’هه‌ژمارى من’ زێده‌ بوو

Lalish Duhok

هه‌ڤپه‌یمانيا نێڤ ده‌وله‌تی داوى ب ئه‌ركێ هێزا پیادێ ل عێراقێ ئينا

Lalish Duhok