شبكة لالش الاعلامية

٣٦٥ملیۆن دۆلارێن ئەمریکا نەگەهشتينه‌ پێشمەرگەى

٣٦٥ملیۆن دۆلارێن ئەمریکا نەگەهشتينه‌ پێشمەرگەى
خەندان-

جێگری سەرۆکی ئەرکان، بۆ ئۆپەراسیۆن لەوەزارەتی پێشمەرگە بەخەندان-ی ڕاگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی کەوەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لەبوجەی ساڵی ٢٠١٨ بۆ ھێزەکانی پێشمەرگەی ئامادەکردوە تائێستا نەگەییشتووە بە دەست وەزارەتی پێشمەرگە.

لیوا قارەمان کەمال، وتیشی ئەو پارەیەی کە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە، خەرج دەکرێت بڕەکەی ٣٦٥ملیۆن دۆلارەو لەئێستادا دەست بەڕێکارەکان کراوەو ھەرکات تەواوبوو وەزارەتی پێشمەرگەی لێ ئاگاداردەکرێتەوە.

ھەروەھا راشیگەیاند، ئەمە دووەم بڕی ھاوکارییە کە لەلایەن ئەمەریکاوە دەدرێت و پێشتر ھاوکارییەکیان بە بڕی ٤١٥ ملیۆن دۆلار لە ئەمەریکا وەرگرتووە، کاتی شەڕی داعش. ئێستاش ٣٦٥ ملیۆن دۆلاری دیکەیان پێدەدرێت.

ئەو ٤١٥ملیۆن دۆلارەی پێشتر، بەوەزارەتی پێشمەرگە درابوو، لەچوارچێوەی پرۆتۆکۆلێک بوو لەنێوان ھەرێمی کوردستان و پنتاگۆن، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، ئەنجام درابوو، بۆ بەشداری پێشمەرگە لە شەڕی موسڵ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەیڤدارێ حوکمەتێ پێزانینان ل دۆر دامەزراندنا فەرمانبەران دیار دکەت

Lalish Duhok

فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ى: په‌كه‌كه‌ و حه‌شدا شه‌عبی پروپاگه‌ندێ ل ناڤ خه‌لكێ شنگالێ دا به‌لاڤ دكن

Lalish Duhok

توركیا هێزێن زێده‌تر بۆ جه‌رابلوس ره‌وانه‌ دكت

Lalish Duhok