شبكة لالش الاعلامية

پۆلیسێن ئەلمانیا دەست ب هەوا دەسته‌سه‌ركرنا قاچاغچیان کر

پۆلیسێن ئەلمانیا دەست ب هەوا دەسته‌سه‌ركرنا قاچاغچیان کر

باسنيوز:

پۆلیسی ئەڵمانیا دەستی بە هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی قاچاغچییەکان لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی وڵاتەکەی، کرد.

رۆژی چوارشەممە 31/1/2018، پۆلیسی ئەڵمانیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، هەڵمەتەکە لە بەرلین، برێمن و ویلایەتی راین لە باکووری ئەڵمانیا ئەنجام دراوە.

پۆلیسی ئەڵمانی هەروەها رایگەیاندووە، لە هەڵمەتەکەدا، دوو قاچاغچی لە بەرلین و یەکێکیش لەسەر سنووری پۆڵەندا دەستگیر کراون و حەوت شوێنیان پشکنیوە.

هەروەک پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، ئەو دەستگیرکراوانە تۆمەتبارن بە گواستنەوەی پەنابەری نایاسایی لە پۆڵەنداوە بۆ ئەڵمانیا بە بەکارهێنانی بارهەڵگری گەورە.

ساڵی رابردوو نزیکەی 186 هەزار کەس وەک پەنابەر روویان لە ئەڵمانیا کرد.

بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بەتایبەت لە ئەفغانستان، ئێران، عێراق، سووریا، یەمەن و لیبیا، ساڵانە سەدان هەزار کەس بەڕێگای نایاسایی پەنا دەبەنە بەر وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هنارتنا ٢٠٠ ملیاران دێ بەردەوام بت

Lalish Duhok

حكوومەتا هەرێمێ ئامادەكاريان بۆ هاتنا ئاوارەيێن مووسلێ دكت

Lalish Duhok

ئایدن مه‌عروف: دادگه‌ها فیدرالا عێراقێ بوويه‌ دادگه‌هه‌كا سیاسی

Lalish Duhok