شبكة لالش الاعلامية

“سندووقا نێڤ دەولەتی يا دراڤى مەرج بۆ پشکا کوردستانێ داناينە”

“سندووقا نێڤ دەولەتی يا دراڤى مەرج بۆ پشکا کوردستانێ داناينە”

رووداو-هەولێر

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، سندووقی نێودەوڵەتی دراو ، مەرجی بۆ پێدانی پشکێکی دیاریکراو بە هەرێمی کوردستان دانەناوە.

عەباس بەیاتی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: “عێراق وڵاتێکی فیدراڵە و سندووقی دراو و بانکی نێودەوڵەتی تەنیا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ مامەڵە دەکەن و لە وردەکاری ئەو قەرزانە ناکۆڵنەوە کە دەدرێنە عێراق، بەڵکو تەنیا دەپرسن ئەو قەرزانە بۆچی خەرج دەکرێن”.

بەیاتی گوتیشی: “مەرجەکانی سندووقی نێودەوڵەتی دراو تایبەتن بە شێوازی خەرجکردنی پارەی قەرزەکان کە دەبێ بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان تەرخان بکرێ”.

پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا رەتیکردەوە: “سندووقی نێودەوڵەتی دراو مەرجی لەسەر عێراق دانابێ بۆ ئەوەی پشکێکی دیاریکراوی بودجە بداتە هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەردەوامبوونی پاڵپشتی سندووقەکە یان بۆ ئەوەی قەرز بە عێراق بدات، کە لەگەڵ حکومەت لەسەری رێککەوتوون”.

پێشتر مەسعود حەیدەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ، تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2018 بە رەشنووسی ئێستای و بەبێ پێدانی مافەکانی هەرێمی کوردستان ئەوا سندووقی نێودەوڵەتی دراو راپۆرتی سێیەمی پێشکەش ناکات بۆ پاڵپشتیکردنی پێدانی قەرز بە عێراق.

لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018 ـی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان بەند کراوە بە ژمارەی دانیشتوانەوە و پێشبینی دەکرێت پشکی کوردستان بە 12.67% دیار بکرێت و دەکاتە نزیکەی 6 ترلیۆن و 600 ملیار دینار.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نوونه‌رێن كوردان بۆ ڤه‌كێشانا ژ به‌غدا چاڤه‌ڕێی بڕیارا سیاسینه‌

Lalish Duhok

سەرۆکێ هەرێمێ: دڤێت ل بەغدا پێکڤە کار بکەین

Lalish Duhok

بەرپرسێن تورکیا: گرتنا مووسل ل چەند رۆژێن داهاتى دێ دەست پێكت

Lalish Duhok