شبكة لالش الاعلامية

میلاكێ ڤان كارمه‌ندێن هه‌رێمێ دێ كه‌فته‌ سه‌ر به‌غدا

میلاكێ ڤان كارمه‌ندێن هه‌رێمێ دێ كه‌فته‌ سه‌ر به‌غدا

SNN:

حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا میلاكی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم بخاته‌ سه‌ر به‌غدا، سه‌رۆكی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عیراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌مه‌ودوا موچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا دابین ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز، كازم ئه‌لعه‌قابی سه‌رۆكی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عیراق، بڕیارێكی حكومه‌تی ئاشكراكردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی میلاكی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم بۆسه‌ر به‌غدا.

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌: له‌مه‌ودوا موچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ دابین ده‌كرێت و سه‌رجه‌م داهاته‌كانی ئه‌و ده‌روازانه‌ش ده‌چێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی.

ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عیراق، له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا دێت بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاته‌كانی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی له‌ به‌غدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌یڤدارێ حكومه‌تا ئیراقێ به‌حسێ سه‌ره‌دانا سه‌رۆكوه‌زیرێ ئیراقێ بۆ هه‌ولێرێ دكه‌ت

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: ل زاخۆین تا دلێ سەرۆك بارزانی خۆش بكەین و بەلێنا وى بجهبينين 

Lalish Duhok

پێله‌كا دى  يا گەرمێ به‌ره‌ف ھەرێما كوردستانێ دئێت 

Lalish Duhok