شبكة لالش الاعلامية

دراڤێ ھاندانا مامۆستایان دێ ئێته‌ خەرجكرن 

دراڤێ ھاندانا مامۆستایان دێ ئێته‌ خەرجكرن 

K24 – ھەولێر

وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كە لەم چەند رۆژەدا پارەی ھاندانی مامۆستایان خەرج دەكرێت و ھەوڵدەدەن داواكانی مامۆستایان جێبەجێ بكەن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ھەولێر، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “لە ھەوڵی بەردەوامداین بۆ جێبەجێكردنی داواكانی مامۆستایان و لەم چەند رۆژەشدا پارەی ھاندانی مامۆستایان خەرج دەكرێت”.

پێشتریش وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندبوو، كە لەم ھەفتەیەدا ھاندانی مامۆستایان خەرج دەكرێت.

لەبارەی خۆپێشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی و شكاندنی بایكۆتی مامۆستایان پشتیوان سادق گوتی: “ھەوڵی جددی دەدەین بۆ چارەسەری گرفتەكانی مامۆستایان و چاوەڕێ دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیك پرۆسەی خوێندن لە سنووری سلێمانی دەست پێبكاتەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆپێشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی دەستیپێكردەوە و لە درووشمەكانیاندا داوا لە حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی عێراق دەكەن، كە مووچەكانیان پێبدرێت.

زیاتر لە مانگێكە بەھۆی بایكۆتی مامۆستایان، پرۆسەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی پەكخراوەل.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئیراق: ئیمزا بۆ لێپرسینێ د گەل وەزیرێ دەرڤە دھێنە کۆم کرن

Lalish Duhok

سالیادا سه‌رهه‌لدانا شۆڕه‌شا ئەیلوولێ هه‌ڤ ده‌مه‌ لگەل ریفراندۆما سەربەخۆیا کوردستانێ

Lalish Duhok

هەکاری:ده‌مێ ب پارێزگه‌هبوونا دەشتا نەینەوایە

Lalish Duhok