شبكة لالش الاعلامية

ئێمینکی: ده‌مێ هندێ يه‌ بڕیارا ئێکلاکەر بدەین

ئێمینکی: ده‌مێ هندێ يه‌ بڕیارا ئێکلاکەر بدەین

باسنيوز:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە کاتی ئەوە هاتووە کوردستان بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.

جەعفەر ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەیەکی کەناڵی (کوردستان 24)دا رایگەیاندووە، دانوستاندن، هەڵبژاردن و هیچ شتێکی دیکەی کورد لەگەڵ عێراق سوودی نییە.

جەعفەر ئێمینکی هەروەها رایگەیاندووە، دوای ئەو هەموو ستەمەی حکوومەتی عێراق لە گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەکات، کاتی ئەوەیە کورد بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێی وایە باشترین چارەسەر بۆ کێشەی گەلی کوردستان لە عێراق کشانەوەی تەواوەتییە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق.

رۆژی شەممە 3/3/2018، پەرلەمانی عێراق بەبێ گوێدان بە تەوافوقی لایەنە سیاسییەکان، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی پەسەند کرد، کە بەشێوەیەک داڕێژراوە، گەلی کوردستان و پێکهاتەی سوننەمەزهەبی عێراق زۆرینەی مافە دەستوورییەکانیان لەدەست دەدەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

91 ژنی کورد بەشداریی کۆنگرەی جیهانیی ژنان لە تونس دەکەن

Lalish Duhok

هندستان دێ ڤيزايێ ده‌ته‌ وه‌لاتيێن هه‌رێمێ

Lalish Duhok

توركيا دانا ڤيزێ بۆ وه‌لاتيێن هه‌رێمێ ب ساناهى كر

Lalish Duhok