شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پەروەردێ: لژنێن هوربینيێ ل هێرەنه‌ به‌لێ چوو به‌حسێ مووچەى نینە

وەزارەتا پەروەردێ: لژنێن هوربینيێ ل هێرەنه‌ به‌لێ چوو به‌حسێ مووچەى نینە

باسنيوز:

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، لێژنەکانی وردبینی لە کوردستانن، بەڵام ھیچ باسی مووچە و شتی وا لەئاردا نییە.

لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانەی کە گوایە کاری لێژنەکانی وردبینی تەواو بووە و ھەفتەی داھاتوو مووچە بۆ ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ڕەوانە دەکرێت، د. یوسف عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئاگام لەو بابەتە نییە، چونکە لێژنەکە لە کارەکانی بەردەوامە و ھێشتا کارەکانی تەواو نەبووە، ھەروەھا ھیچ باسی مووچەش نەکراوە، چونکە ئەگەر کارەکانی لێژنەکە تەواو ببوایە، ئەوا من دەمزانی، لەبەر ئەوەی ئێستا لەلای ئێمە کار دەکەن و لەم بەڕێوەبەرایەتییەوە دەچن بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە”.

ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە لەبارەی تەواوبوونی کارەکانی لێژنەکە لە مانگی سێدا ئەوەشی خستە ڕوو: “نازانم کەی تەواو دەبێت، لەبەر ئەوەی ئەوان زانیاریی ئەوەمان پێ نادەن کە ھەر جارێک وردبینی بۆ شتێک دەکەن، بۆ ئەوەش پێمان ناڵێن فڵان ئیش دەکەین، ھەورەھا کاتی تەواوبوونی کارەکەشمان پێ ناڵێن، ئاشکراشی کرد: “فەرمانبەرانی پەروەردە ژمارەیان زۆرە و ٦٠ بۆ ٧٠ ھەزار کەس دەبن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پۆلیسێن ئەلمانیا ل مالا تیرۆرستێ ١٧سالى دا ئالايێ داعشێ ديت

Lalish Duhok

سه‌رۆكایه‌تییا هه‌رێما كوردستانێ ب دژواری به‌رسڤا نوری مالكی دا

Lalish Duhok

لیوایه‌كا دی یا پێشمه‌رگه‌یێن عه‌ره‌ب دێ هێته‌ پێكئینان

Lalish Duhok