په‌رله‌مانى بێنڤه‌دان راگه‌هاند
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان (جه‌عفه‌ر ئيمنيكى، جێگرى سه‌رۆك و بێگه‌ر تاڵه‌بانى، سكرتێرى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان)، له راگه‌يه‌ندراوێكدا كۆتايهاتنى خولى پايزه‌ى دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مانيان راگه‌ياند.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه، هه‌ر كاتێك پێويست بكات، په‌رله‌مان بانگهێشتى ئه‌ندامانى ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى تايبه‌ت به پرسه چاره‌نووسسازه‌كان.
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌شدا، كه واژووى جێگر و سكرتێرى په‌رله‌مانى به‌سه‌ره‌وه‌يه، هاتووه: “به‌ناوى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان پيرۆزبايى له گشت فراكسيۆن و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ين بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م خوله و وێڕاى ده‌ستخۆشى كردن لێيان بۆ ده‌رچوواندنى چه‌ندين ياسا و بڕيار و گفتوگۆكردنى چه‌ندين بابه‌تى گرنگ كه له به‌رژه‌وه‌ندى گشتيى هه‌رێمى كوردستان بوو”.
دوايين كارى په‌رله‌مان ده‌رچووانى ياسايى چاكسازى بوو، كه به هۆى په‌سندكردنى مادده‌ى سێيه‌مى ياساكه كه تايبه‌ت بوو به خانه‌نشينكردنى په‌رله‌مانتاران دواى چوار ساڵ له كارى په‌رله‌مانى، ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى و فراكسيۆنه په‌رله‌مانييه‌كان رووبه‌ڕووى ره‌خنه بوونه‌وه.
به هۆى ره‌خنه‌كانه‌وه، ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان، كه ده‌سه‌ڵاتى گێڕانه‌وه‌ى ياساكانى هه‌يه بۆ گفتوگۆكردن، بڕياريدا، ده‌قى ياساكه بگێڕێته‌وه ناو هۆڵى په‌رله‌مان بۆ دووباره پێداچوونه‌وه‌ى، به‌ڵام ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان پشووى خۆى راگه‌ياند و به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ش، ئه‌گه‌ر راپۆرتى ليژنه‌كان له باره‌ى ياساى تيرۆر و چاكسازى ته‌واو بوو، په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى ئه‌نجام ده‌دات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
