شبكة لالش الاعلامية

دەوروبەرێ عەفرینێ ژلايێ فرۆکێن شه‌رى يێن تورکیا هاته‌ بوردۆمانکرن

دەوروبەرێ عەفرینێ ژلايێ فرۆکێن شه‌رى يێن تورکیا هاته‌ بوردۆمانکرن

رووداو – هەولێر

لە 54 ـەمین رۆژی هێرشی سەر هەرێمی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەورووبەری شاری عەفرینیان بۆردوومانکرد، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمەکەش شەڕ بەردەوامە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە عەفرینەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو کاژێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14-3-2018، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی دەورووبەری ناوەندی عەفرینیان بۆردوومانکرد.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هێرشە ئاسمانییەکان لە نزیک سەنتەری شاری عەفرین ئەنجامدراون، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو شوێنانە نەزانراون کە کراونەتە ئامانج.

دوێنێ سێشەممە سوپای تورکیا و چەکدارانی بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چەند گوندێکیان لە ناوچەکانی شیێ، جندرێس، ماباتا، بلبلێ، شەرا و رەجۆ کۆنترۆڵکردن.

میدیاکانی سەر بە یەپەگە رایانگەیاندووە، لەو شەڕ و رووبەڕووبوونەوانەدا 25 سەربازی تورکیا و 46 چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کوژراون، 4 ئۆتۆمبیلی سەربازیشیان تێکشکاندوون.

میدیاکانی تورکیا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی کوژرانی ئەو سەرباز و چەکدارانە بڵاونەکردووەتەوە، تەنیا ئەوە نەبێت کە سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا لە راگەیێندروێکدا کوژرانی سەربازێکی لە عەفرین راگەیاند.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمریکا 400 سەربازێن دی ل عێراقێ جێگر دكت

Lalish Duhok

ئه‌لمانیا: دخوازین په‌یوه‌ندییێن خوه‌ دگه‌ل هه‌رێمێ بهێز بكه‌ین

Lalish Duhok

ئه‌مريكا: هه‌رێما كوردستانێ نموونه‌يه‌كا پێكڤه‌ژيانا ئاشتيانه‌يه‌

Lalish Duhok