شبكة لالش الاعلامية

73% دەنگدەرێن دهۆكێ، خۆ ل سیسته‌مێ بایۆمەتری تۆمار كريە

73% دەنگدەرێن دهۆكێ، خۆ ل سیسته‌مێ بایۆمەتری تۆمار كريە
دهۆك-KDP.info-

پارێزگای دهۆك، لە تۆماركردنی هاووڵاتیان لە پڕۆسەی بایۆمەتریدا بە پلەی یەكەم دێت لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا و، بەرپرسێكی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش دەڵێ، پێویستە هاووڵاتیان خۆیان تۆمار بكەن و كارتی نوێی دەنگدان وەربگرنەوە.

لە سنووری پارێزگای دهۆك لە رێگەی 41 بنكەی كۆمسیۆنەوە، پڕۆسەی سیستمی بایۆمەتریی دەنگدەران بەڕێوە دەچێت و رۆژانە هاووڵاتیان بۆ خۆتۆماركردن سەردانی ئەو بنكانە دەكەن. سەگڤان حەسەن، بەرپرسی مەكتەبی جەماوەرییەكانی ئۆفێسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “بەپێی دوائاماری بەردەستیشمان، تا ئێستا 73%ـی دەنگدەرانی پارێزگای دهۆك خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار كردووە و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش پارێزگای دهۆك یەكەمینە و لەسەر ئاستی عێراقیش سێیەمە لە خۆتۆماركردنی هاووڵاتیان و دەنگدەران”.
وەك ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن ڕوونی كردەوە: “پڕۆسەی بایۆمەتریی كۆمسیۆن، پڕۆسەیەكی درێژخایەنە و كاتی تەواوبوونی نییە، تەنیا ئەگەر لە كاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی چەند رۆژێك كارەكان بوەستن، بەڵام دواتر دەست پێ دەكاتەوە و هەموو دەنگدەرێك دەتوانێ هەموو كاتێك سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بكات بۆ خۆتۆماركردن”.
لەبارەی ئەو دەنگدەرانەی ناوی خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار ناكەن كە چارەنووسیان چی دەبێت لە هەڵبژاردنەكاندا، حەسەن دەڵێ: “ئەوانەی پێشتر كارتی دەنگدانیان هەبووە، دەتوانن بە كارتی پێشوو دەنگ بدەن و بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن، بەڵام ئەوانەی خۆیان تۆمار كردووە و كارتی نوێیان بۆ دەرچووە، دەبێت كارتی خۆیان وەربگرنەوە و بە كارتی كۆن ناتوانن بەشداری بكەن”.
هەر پێوەست بە وەرگرتنەوەی كارتی نوێی دەنگدان لە سنووری پارێزگای دهۆك، سەگڤان حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: “ئەو هاووڵاتیانەی بەشدارییان لە سیستمی بایۆمەتریدا كردووە و كارتی نوێیان بۆ دەرچووە، پێویستە كارتەكانیان وەربگرنەوە، بەپێی داتای بەردەستی ئێمەیش، تا ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆك 30%ـی دەنگدەران كارتی نوێیان وەرگرتووەتەوە، بەڵام رێژەكە زیادی كردووە و هێشتایش دوائامار نەگەییشتووەتە ئۆفێسی سەرەكی”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زیرێ ده‌رڤه‌ یێ ئیراقێ: به‌رى دو رۆژان هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌فتنا هنارتنا په‌ترۆلا هه‌رێمێ ئیمزاكریه‌

Lalish Duhok

وەزارەتا نافخۆيا هەرێمێ: کەفتنا مووشەکا بێ زيان بوو 

Lalish Duhok

زانیاریێن گرنگ لدۆر مووچێ هه‌يڤا 12 يێ فەرمانبەران

Lalish Duhok