دادگهها فیدرالی بریارهکێ دهربارەی ھەناردەكرنا نەفتا کوردستانێ ددهت
باسنيوز:
لەسەر سکاڵای وەزیری نەوتی عێراق، دادگای فیدڕالیی عێراق بڕیارێک لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەردەکات.
دادگای فیدڕالیی عێراقی رۆژی دووشەممە ٩/٤/٢٠١٨ بە سەرۆکایەتیی مەدحەت مەحمود و ئامادەبوونی ئەندامانی دادگاکە، دانیشتنێکی ساز کرد و تێیدا بڕیاری دا دانیشتنەکە بۆ رۆژی ٦/٥/٢٠١٨ دوا بخرێت.
لە دانیشتنەکەدا، ھەروەک لە ماڵپەڕی فەرمیی دادگای فیدڕالی بڵاو کراوەتەوە، دادگاکە بڕیاری داوە گوێ لە حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانیی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی عێراق ”وەک لایەنی سێیەم“ی کەیسەکە، بگرێت.
پێشتر وەزیری نەوتی عێراق سکاڵای لە دژی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تۆمار کرد و تێیدا داوای لە دادگا کردبوو، بڕیاری راگرتنی ھەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
