شبكة لالش الاعلامية

فەلاح مستەفا: چار ھەزار کەسێن ڤه‌گەرياينە مووسل جاره‌كا دى ئاوارەی کوردستانێ بووينه‌ 

فەلاح مستەفا: چار ھەزار کەسێن ڤه‌گەرياينە مووسل جاره‌كا دى ئاوارەی کوردستانێ بووينه‌ 
ZNA-هه‌ولێر

بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە چوار هەزار کەس لە ئاوارە گەڕاوەکانی مووسڵ، جارێکی دیکە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە.

رۆژی سێشەممە 10/4/2018 فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان، داوای هاوکاریی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات.

فەلاح مستەفا هەروەها رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکیان خستووەتە سەر هاوکاریکردنی ئاوارە عێراقی و سوورییەکان، چونکە ئەو ئاوارانە پێویستییان بە دبینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و ئاسایشییەکان هەیە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ”بە تەنیا ناتوانێ هاوکارییان بکات“، چونکە تێچووی خەرجییەکانی یەک ساڵی ئەو ئاوارانە، یەک ملیار و 900 ملیۆن دۆلارە.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە دوای رزگارکردنەوەی مووسڵ لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی مووسڵ گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و باڵادەستبوونی میلیشیا تایفییەکان لە شارەکەیان، ”نزیکەی چوار هەزار کەس جارێکی دیکە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە“.

بەهۆی داگیرکاریی داعش (مانگی حوزەیرانی 2014 تا مانگی 12ـی 2017) و شەڕی تائیفیی سوننە و شیعە لە عێراق و شەڕی ناوخۆیی لە سووریا، نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارەی ئەو دوو وڵاتە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، کە ئەو حکوومەتە ماوەی زیاتر چوار ساڵە بە قەیرانێکی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت.

لە ساڵی 2013ـەوە، حکوومەتی عێراق لە چوارچێوەی دژایەتیکردنی مافەکانی گەلی کوردستان، بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە و مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نانێرێت و هیچ هاوکارییەکیش پێشکەشی ئاوارەکانی لە هەرێمی کوردستان، ناکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژناما تایمز: دشه‌رێ مووسل دا 11 هه‌زار وه‌لاتيێن سڤیل هاتينه‌ كوشتن

Lalish Duhok

دەستەیا ئامارێ: ئه‌م پێشبینی دكه‌ین هژمارا ئاكنجییێن هەرێما کوردستانێ ل 2040 ێ بگه‌هنە نه‌هـ ملیۆن کەسان

Lalish Duhok

دوو کچێن پێشمەرگەیەکێ پشتی 45 سالان ب مالا خوە شادبوون

Lalish Duhok