سبه‌ی ل كوردستانێ تۆزه
وشه:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ “وشه” نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ئه‌نجامی كشانه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا و هاتنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، ئاسمان له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 30 پله و نزمترین پله‌یش 12 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، خێرایی با چالاك ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆڵێكی سووك، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 32 پله و نزمترین پله‌یش 13 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
