بۆ چاره‌سه‌ركرنا گه‌نده‌ليێ بریتانیا پێشنیاره‌كێ دده‌ته عێراقێ
وشه:
بۆ چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى له عێراق، جۆن ویلكسى باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق پێشنیارێك به عێراق ده‌دات و ده‌ڵێ، “لاسایى وڵاتانى ئه‌فریقا بكه‌نه‌وه”.
سایتى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له میانه‌ى كۆنگره‌یه‌ك به ناونیشانى “به‌یه‌كه‌وه عێراق بونیاد بنێین” باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى پێشنیارێكى بۆ عێراق كردووه.
جۆن ویلكس باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق گوتوویه‌تى، “عێراق له بوارى ته‌ناهى پێشكه‌وتنى به‌خۆیه‌وه بینیوه و دامه‌زراوه به‌ریتانییه‌كانیش له‌م بواره‌دا پشتگیریى خۆیان كردووه”.
دواتریش باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، “هه‌ڵبژاردن به‌ڕێگه‌وه‌یه، ده‌بێت ئێمه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌ناهى و خزمه‌تگوزارى دابین بكه‌ین و بارودۆخى بژێوى خه‌ڵك باشتر بكه‌ین”.
جۆن ویكلس پێشنیار بۆ عێراق ده‌كات سه‌یرى هه‌ندێك له وڵاتانى ئه‌فریقا بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵێ، به پێى پێشنیاره‌كه‌ى ویكلس چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵێ پێویستى به‌سه‌ركرده‌ى چاك هه‌یه.
ئه‌و گوتى “ئه‌فریقا گه‌نده‌ڵى بینى، به‌ڵام سه‌ركرده چاكه‌كان توانییان به‌سه‌ر كێشه‌كه زاڵ بن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، “دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى زه‌وینه‌یه‌كى گونجاو بۆ باشتركردنى بارودۆخى ئابوورى و دارایى و كۆمه‌ڵایه‌تى بڕه‌خسێنین، له‌وانه‌یه هه‌ندێك بپرسن ئه‌مه پێویستى به ساڵانێك هه‌یه، منیش ده‌ڵێم به‌ڵێ، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌مه به‌دى بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
