شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا دارایی رێنمایێن نوو دەربارەی دەرماله‌يا مووچەى رادگەهينت 

وەزارەتا دارایی رێنمایێن نوو دەربارەی دەرماله‌يا مووچەى رادگەهينت 

K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی كوردستان، رێنمایی نوێ لەبارەی دەرماڵەی مووچەی فەرمانبەران ئاراستەی وەزارەتەكان دەكات.

لە رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ھاتووە: “ئەو فەرمانبەرانەی شایستە داراییەكانی ھەردوو ساڵی دارایی 2016 و 2017یان بۆ خەرج نەكراوە بە ھەرھۆیەك بێت لە (مووچە و دەرماڵەكان) بەھۆی دواكەوتنی فەرمانەكانیان یان رەچاونەكردنی سەرجەم ئەم جیاوازییانە بە لیستی جیا و لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگانە خەرج بكرێنەوە بەپێی ھەمان رێژەی پاشەكەوتی پێشتر كە لەسەر مووچەی فەرمانبەران پەیڕەوكرابوو”.

لە خاڵێكی دیكەی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەكردووە: “بۆ ئەو جیاوازییانەی كە لە دوای رێكەوتی 1/1/2018ەوە لە مووچە و دەرماڵەكانی فەرمانبەر روودەدەن بە پێی سیستمی پاشەكەوتی ھەموواركراوی مووچە خەرج بكرێتەوە لەگەڵ مووچەی مانگانەیان”.

لە بەشێكی دیكەی رێنماییەكان ھاتووە: “ئەو فەرمانبەرانەی كە بە ھەڵە مووچە و دەرماڵەی بۆ خەرجكراوە، بە بڕی زیادە خەرجكراوەكە بە رێژەی 100% لە پاشەكەوتی مانگانەیان وەربگیرێتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەتا نهۆ٣٠ ھەزار چەكدارێن داعش ل عێراق و سووریا هه‌نه‌

Lalish Duhok

500 ته‌رم  د گۆره‌كێ ب كۆم دا  هاتنه‌ ديتن 

Lalish Duhok

قووناغا ئێكێ یا ئۆپه‌راسیۆنا مووسل ب دووماهی هات

Lalish Duhok