شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا دارایی مژوولى ڕێکخستنا خشتێ دابەشکرنا مووچێ هه‌يڤا شوباتێ يه‌

وەزارەتا دارایی مژوولى ڕێکخستنا خشتێ دابەشکرنا مووچێ هه‌يڤا شوباتێ يه‌

باسنيوز:

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پێدانی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زانیاری ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/5/2018، سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئێستا وەزارەتی دارایی خەریکی ڕێکخستنی خشتەی مووچەی مانگی شوباتە“.

لەبارەی ئەو زانیارییانەشی کە باس لەوە دەکەن، لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەست پێ دەکات، سەرچاوە باڵاکەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرای کرد کە بابەتەکە پەیوەندی بە گەیشتنی پارەوە هەیە لە بانکەکانی دەرەوە بۆ نێو هەرێمی کوردستان.

ڕوونیشی کردەوە: ”داھاتی فرۆشتنی نەوت بە بڕی جیا و بە تەحویلی جیا دەگاتەوە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا بڕەکەش دەگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئەوان بڕیار لەسەر کاتی دابەشکردنەکەی دەدەن، جگە لەوەی وەزارەتە میلاک زۆرەکانی وەک وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ و پەروەردە، پێویستییان بە بڕێکی زۆر لە پارە ھەیە، بۆیە بڕی پارەی کۆکراوەی پارەکە تەحەکووم بە دابەشکردنی پارەی سەر وەزارەتەکان دەکات“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیە یاخود لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەست پێ بکات و وەزارەتی پەروەردە و چەند وەزارەتێکی دیکە مووچەکانیان پێ بدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سوبه‌هی په‌رله‌مانێ‌ كوردستانێ‌ دێ‌ كۆم بیت

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل دەستەیا سەرۆکایەتییا جڤاتا نیشتیمانى یا کوردان ل سووریێ كر

Lalish Duhok

ژڤانێ نووكرنا کارتا بایۆمەترى يا دەنگدانێ هاته‌ درێژكرن 

Lalish Duhok