كوێت هاريكاریان بۆ ئاوارێن كوردستانێ زێده دكت
وشه:
كوێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستی كردووه به گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆیییهكانی بۆ هاووڵاتییان و ئاواره‌ی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی دنیا به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانیان، یه‌كێك له‌م شوێنانه‌یش هه‌رێمی كوردستانه.
ڕێكخراوی خاچی سووری كوێتی ده‌ستی كردووه به گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كانیان، یه‌كه‌م شوێنیش له توركیاوه ده‌ستیان پێ كردووه به ژماره‌یه‌ك پڕۆژه بۆ هاووڵاتییانی ئاواره‌ی سووریا له غازی عه‌نتاب.
دكتۆر هیلال ئه‌لسایر سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه به kunaی ڕاگه‌یاند، كۆی گشتی خه‌رجی پڕۆژه و یارمه‌تییه‌كان بڕی 142 هه‌زار دۆلار بووه بۆ 140 منداڵی بێ دایك و باوك كه له‌لایه‌ن 15 ئه‌ندام و كارگێڕی ڕێكخراوه‌كه پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ كراون.
زیاتر گوتی، پڕۆژه و یارمه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی خاچی سووری كوێتی هه‌روه‌ها به هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌لشام بۆ منداڵانی بێ دایك و باوك، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی خاچی سووری قه‌ته‌ری ڕێك خراوه، هاوكات یارمه‌تییه‌كان بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانی سووریا ده‌بن له توركیا و وڵاتانی تری دنیا.
هاوكات ڕێكخراوی كوێتی ههتیوگهیهكی له ناوچه‌ی هه‌تایی له باشووری توركیا بۆ ئاواره‌كانی سووریا له‌و وڵاته كرده‌وه، ئه‌مه‌یش وای كرد حكوومه‌تی فه‌له‌ستین خۆشحاڵی خۆی ده‌رببڕێت به‌رانبه‌ر یارمه‌تییه‌كانی كوێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی ڕێككه‌وتن و هاوئاهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ دووباره چاككردنه‌وه و بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌ی غه‌زه كه بڕی 7.8 ملیار دۆلاری پێویسته.
ڕێكخراوه‌كه یارمه‌تییه‌كانی گه‌یاندووه‌ته سنووری هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی بۆ ئاواره‌كانی سووریا له پارێزگای دهۆك هه‌یه و نرخه‌كه‌ی به بڕی 10 ملیۆن دینار خه‌مڵێنراوه به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی UNHCR.
سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه ڕای گه‌یاند، پڕۆژه‌كانمان بۆ ئاواره‌كانی سووریا له هه‌رێمی كوردستان فراوان ده‌كه‌ین، ئێسته ده‌ستمان به پڕۆژه‌كه كردووه له پارێزگای دهۆك، به‌ڵام یارمه‌تی و هاوكارییه‌كان بۆ هه‌موو ناوچه‌كان هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 75 هه‌زار ئاواره‌ی سووریا ته‌نیا له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
