داوى وه‌خت بۆ وه‌رگرتنا كارتێن ده‌نگدانێ هات ئاشكه‌راكرن
SNN:
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دوا واده بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئاشكراده‌دات، ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “واده‌كه درێژناكرێته‌وه”.
سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌لێدوانێكدا بهSNNی ڕاگه‌یاند، “كۆمسیۆن ڕۆژی سێشه‌ممه 8ی 5ی 2018ی وه‌ك دوا واده بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان دیاریكردوه”.
وتیشی:”ئه‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك درێژناكرێته‌وه، چونكه ڕۆژێك دوای ئه‌و واده‌یه، واته ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رجه‌م ئه‌و كارتانه‌ی وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه كۆده‌كرێنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ نوسینگه‌ی نیشتیمانی له‌به‌غدا”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای هه‌ڵبژاردن و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، جارێكی دیكه كارته‌كانی ده‌نگدان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نوسینگه‌كانی كۆمسیۆن له‌پارێزگاكان و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
