ئاواره بێ كارتا بایۆمه‌ترى ده‌نگى دده‌ن
وشه:
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق راى گه‌یاند، رێ به ئاواره‌ى كه‌مپه‌كان ده‌درێت بێ كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگ بده‌ن.
حازم ردینى ئه‌ندامى كۆمسیاران له كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان راى گه‌یاند، “رێ به ئاواره‌ى كه‌مپه‌كان دراوه، بچنه ده‌نگدانه‌وه بێ ئه‌وه‌ى پشت به كارتى بایۆمه‌ترى ببه‌ستن، ده‌نگدانه‌كانیان به پێى ناسنامه‌ى تر‌ى فه‌رمى ده‌بێت”.
وه‌ك ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆمسیۆن روونى ده‌كاته‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و رێدانه بۆ ئه‌وه‌ى ساخته‌كردن نه‌كرێت، له رۆژى ده‌نگدان له‌و كه‌مپانه‌ى كه كارتى بایۆمه‌ترى تێدا به‌كار نایه‌ت، كه‌مپه‌كه داده‌خرێت تا ده‌نگدان ته‌واو ده‌بێت.
پێشتر كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق راى گه‌یاندبوو به‌هۆى هه‌ندێك هه‌ڵه‌ى ته‌كنیكى ناتوانرێت كارتى بایۆمه‌ترى به هه‌موو ئاواره‌كان بدرێت، كۆمسیۆن روونى نه‌كردبووه‌وه كه ئه‌م هه‌ڵه ته‌كنیكییانه چین.
به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق، هێشتا نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره له عێراقدا ماون، خه‌ڵكى ئه‌و شارانه‌ن كه داعش داگیرى كردبوون.
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له رۆژى شه‌مووى داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت كه نزیكه‌ى 24 ملیۆن كه‌س له عێراق مافى ده‌نگدانیان هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
