سبه‌ی ل دوو باژێرێن كوردستانێ بارانه
وشه:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ “وشه” نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارینی باران له كات و شوێنی جیا جیا، له كه‌ركووكیش ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 28 پله و نزمترین پله‌یش 12 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور له‌سه‌ر كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ، له هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له سلێمانی و دهۆك ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارینی باران له كات و شوێنی جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 29 پله و نزمترین پله‌یش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
