شبكة لالش الاعلامية

پارتی: ل شنگال و نەینەوا  ئێكه‌مين  

پارتی: ل شنگال و نەینەوا  ئێكه‌مين  
رووداو – هەولێر

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پارێزگاى نەینەوا و قەزای شنگال زۆرترین دەنگی هێناون و یەکەمە، هەروها تاکە لیستی کوردستانییە توانیبێتی کورسی بەدەستبێنێت، هەریەک لە هاوپەیمانێتی نەسر و لیستی نەینەواش لە پلەی دووەم و سێیەم دێن.

عیسمەت رەجەب، بەرپرسى لقى 14ی پارتى دیموکراتى کوردستان لە پارێزگاى نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند: “تاوەکو ئێستا نزیکەی 85%ی ئەنجامی دەنگەکان یەکلایی بووەتەوە، بەپێی ئەنجامەکە پارتی شەش کورسی مسۆگەرکردوون و چاومان لە کورسی حەوتەمە، هاوپەیمانێتییەکەی عەبادیش 5 کوردسی بەدەستهێناون”.

بەپێی قسەى عیسمەت رەجەب، ئەو لیستانەی توانیویانە لە پارێزگای نەینەوا کورسی بەدەستبێنن، بریتین لە:

یەکەم: پارتى دیموکراتى کوردستان،

دووەم: هاوپەیمانێتی نەسر بە سەرۆکایەتیی عەبادی

سێیەم: لیستى نەینەوای نوێ

چوارەم: هاوپەیمانێتیی قەرار ئەلعێراق

پێنجەم: هاوپەیمانێتیی وەتەنییە بە سەرۆکایەتیی عەللاوی

پێنجەم: هاوپەیمانێتیی فەتەح بەسەرۆکایەتیی هادی عامری

بەرپرسى لقى 14ی پارتی ئاماژەی بەوە کرد کە لەنێو لیستە کوردستانییەکان لەدوای پارتی یەکێتی دێت، بەڵام نەیتوانیوە کورسییەک بباتەوە، دوای ئەویش لیستی نیشتمان (گۆڕان، هاوپەیمانی و کۆمەڵ) دێت، بەڵام ئەوانیش نەیاتوانیوە کورسی بەدەستبێنن، هەروەها لیستى پارتى ئێزدى دیموکراتى سەر بە حەیدەر شەشۆش کە لیستێکى کوردانی ئێزدی بوو، لیستى چوارەمە، بەڵام ئەوانیش هیچ کورسییەکان نەهێناوە.

عیسمەت رەجەب باسی لەوە کرد کە بەپێی 85%ی دەنگە جیاکراوەکان پارتی 161 هەزار دەنگی هێناون، بەمەش لە دەنگەکانی ساڵی 2014 نزیکبووەتەوە کە 171 هەزار دەنگی هێنابوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ رێژەی بەشداریکردن کەمە و تەنیان 40%ە، پارتی چانسی ئەوەی هەیە کورسی زیاتر لە 2014 بەدەستبێنێت.

جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای رێگری و گوشارەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، پارتی لە شنگال یەکەم بووە، لە سەنتەری موسڵ و زووماریش دەنگێکی زۆری هێناون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە رووداو دراون، ریزبەندی کاندیدەکانی پارتی بەمشێوەیە:

– د. فارس بریفکانى
– د.عەبدولعەزیز ئیبراهیم
– شێروان جەمال
– مەیسەر حاجى
– سلێمان فانۆ
– لازیما یوسف
– وەیس نایف
– خالیدا خەلیل
– توعمە عەبدوڵڵا

باسی لەوەش کرد کە چاوەڕواندەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا سەرجەم دەنگەکەان یەکلایی بکرێنەوە و ئەنجامی بەرایی سەرجە پارێزگای نەینەوا رابگەیێندرێت. لە پەرلەمانی عێراق 31 کورسی و، 3 کورسی کۆتا بۆ مەسیحی و شەبەک و کوردانی ئێزدی دانراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا خواندنا بلند رێنمايێن وه‌رگرتنا قۆتابيان ل زانكۆيێن حكومى به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

جڤاتا مووسلێ: شەرێ مووسل دەست پێ ناکت ھەتا رێكکەفتنا پشتی رزگارکرنێ نە ئێتە کرن

Lalish Duhok

سعودى و ئيماراتى پشتگيريێ ل سه‌ربه‌خۆييا كوردستانێ دكن

Lalish Duhok