شبكة لالش الاعلامية

 ئاهێن خوارنێ دێ ئێنه‌ به‌لاڤكرن

 ئاهێن خوارنێ دێ ئێنه‌ به‌لاڤكرن

​ZNA – هه‌ولێر

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی ئاشكرای دەكات بۆ مانگی رەمەزان چەند بڕە خۆراكێك لە رێگەی بریكارەكانی خۆراك دابەش دەكرێت.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەشری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: بە بۆنەی مانگی رەمەزان بڕی 5 كیلۆ ئاردی سفر دەدرێتە هەر خێزانێك و ئاردەكەش لە نێو رەمەزان دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشدا لەپاڵ ئاردی سفر بەشە ئاردی مانگانەش دابەش دەكرێت، گوتیشی: گەنم لە سایلۆكانی كوردستان نەماوە بەڵام عێراق گەنمێكی زۆری كڕیووە و بۆ ئێمەش رەوانە كراوە، بەم نزیكانە بەشە ئاردی مانگی سێ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكراشیكرد بەشەخۆراكی مانگانەش لە نێو رەمەزاندا دابەشی سەر هاوڵاتیان دەكرێت، دەشڵێت: لە بەغداوە ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی بەشەخۆراكێكی تەواو لە مانگی رەمەزان دابەش بكرێت، ئێستا برنج دەنێردرێت كە تەواو بوو ئینجا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بڕیارە لەپاڵ برنجدا شەكر و رۆنیش هەر لەو مانگەدا دابەش بكرێت.

ئەو كە بەرپرسە لە چاودێری بازاڕیش جەختی كردەوە لە مانگی رەمەوان چاودێری نرخەكان دەكەن لە بازاڕەكاندا، گوتیشی: لە مانگی رەمەزان لیژنەكانی ئابووری و چاودێرانی بازاڕ سەردانی شوێن و بازاڕەكان دەكەن بۆ ئەوەی رێگری بكەن لەهەر هەوڵێك بۆ گرانكردنی خۆراك و پێداویستی خەڵك.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌کی هەرێما كوردستانێ بۆ ئەنجوومەنێ وەزیرێن عێراقێ دئێته‌ بانگهێشتكرن

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێمێ دگه‌ل وه‌زیرێ ده‌رڤه‌ یێ ئوردنێ كۆمبوو

Lalish Duhok

ميرێ ئێزديان جه‌ژنا ڕۆژيێن ئێزى پيرۆز دكه‌ت

karwanhaji