شبكة لالش الاعلامية

کۆمسیۆن: مژوولى ئامادەكاريێن هەلبژارتنێن پەرلەمانێ كوردستانێ نه‌

کۆمسیۆن: مژوولى ئامادەكاريێن هەلبژارتنێن پەرلەمانێ كوردستانێ نه‌

باسنيوز:

گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە خشتەی ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان داناوە و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بودجەی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كردووە.

شێروان زرار، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 30 / 9 / 2018 ی وەك ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاری كرد و نووسراوی ئاراستە كردین كە ئامادەكاری بۆ ئەو مەبەستە بكەین، ئەمڕۆ خشتەی ئامادەكارییەكانمان داڕشت كە خۆی لە بابەتەكانی وەك پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران، كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، تۆماری قەوارە سیاسییەكان و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە هەڵبژاردندا دەبینێتەوە “.

گوتەبێژی کۆمسیۆن گوتیشی: “بڕیارە هەفتەی داهاتوو، دوا بڕیار لەسەر بڕگەكانی ئامادەكاریی ناو ئەو خشتەیە بدەین و دەست بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی بكەین”.

شێروان زرار ئاشكراشی كرد: “دوای ئەوەی داوای بودجەمان كرد بۆ ئەوەی بڕگەكانی ئامادەكارییەكانی پێ‌ ئەنجام بدەین، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕی 10 ملیار دیناری وەك قۆناغی یەكەم بۆ دابین كردین و بڕیارە لە دوو قۆناغی دیكەشدا بڕە بودجەیەكی دیكەمان بۆ دابین بكات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا ناڤخۆ: رێژەیا تاوانان ل هەرێمی زێدە بوویە

Lalish Duhok

“پتر ژ 500 مليار ديناران بۆ چاره‌سه‌ركرنا قه‌يرانا هشكه‌ساليێ ل هه‌رێما كوردستانێ هاتينه‌ ته‌رخانكرن”

Lalish Duhok

ئيران: ل شەرێ دژی داعش ل عێراق و سووریا دێ به‌رده‌وام بین

Lalish Duhok