گهۆرين بسه‌ر یاسايا پێدانا مافێ په‌نابه‌ريێ تێنه كرن
باسنيوز:
سه‌رپه‌رشتیارى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراى كرد كه چه‌ند وڵاتێك نیازیان وایه كه گۆڕانكارى له پێدانى مافى په‌نابه‌رێتى به په‌نابه‌ران بده‌ن.
ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “به‌پێى به‌دواداچوون و زانیارییه‌كانمان بۆمان ده‌ركه‌تووه، كه سیاسه‌تی نوێی كۆچ له وڵاتانى ئه‌ورووپادا به ته‌واوی توند ده‌كرێت و ته‌نها یه‌ك یاسا كاری پێ ده‌كرێت”.
سه‌رپه‌رشتیارى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، ئەوەشی خستە روو، كه ئه‌و بۆچوونه‌یان له‌وه‌وه سه‌ر ده‌گرێت كه كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، پێشنیاری توندكردنه‌وه و ده‌ركردنی یه‌ك یاسای كۆچی بۆ وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه كردووه.
ئاشکراشی کرد، كه ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یاسایه‌كی نوێی به‌و شێوه بۆ په‌نابه‌ران له وڵاتانى ئه‌ورووپا ده‌ربكات، ئه‌وا وڵاتێكى وه‌ك سوید ناتوانرێت جارێكی دیكه سیاسه‌تی كراوه‌ی كۆچ دووباره بكرێته‌وه كه پێشووتر په‌یڕه‌و ده‌كرا به‌تایبه‌ت له لایه‌ن وڵاتێكى وه‌ك سویده‌وه.
ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ (باس‌نیوز)، گوتیشی: ”به‌پێی پێشنیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له داهاتوودا جیباواز له پێشوو كه مافى په‌نابه‌رێتى هه‌میشه‌یی به په‌نابه‌ران ده‌درا ،مافه‌كه ده‌كرێته مافی په‌نابه‌ری بۆ كاتێكى دیاریكراو“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
