ئینته‌رنێت ل كوردستانێ دێ ئێته را‌گرتن
SNN:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاییه‌كان ڕاده‌گرێت و له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا ئه‌و وه‌زاره‌ته هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردنه له‌گزیكردن”.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی 5ی 2018 له‌دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ئاماده‌بونی به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت (مۆبایل ـ وایه‌رلێس ـ فایبه‌ر ئۆپتیك) كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه تێیدا هاتوه ((كۆبونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن بوه له‌گزیكردن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاییه‌كان و له‌و ڕوه‌شه‌وه بڕیاردرا له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت ڕابگیرێت)).
سه‌باره‌ت به‌كاتی بڕینی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتیش وتی:”ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و په‌روه‌رده بۆ خولی یه‌كه‌م له‌ڕۆژی 27ی 5ی 2018و بۆ خولی دوه‌میش له 11ی 9ی 2018 له‌كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی بۆ 11ی پێشنیوه‌ڕۆ ڕاده‌گیرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
