بههايێ پانزینێ ل هەرێما کوردستانێ بلندبوو
رووداو – سلێمانی
نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیەش بەگشتی کاریگەری لەسەر هاونیشتمانیان دروستکردووە.
سامان بهشارهتی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی دەڵێت: بەگشتی هەر لیترێک بەنزین 25 دیناری چووەتە سەر، هۆکارەکەیشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهان دەگەڕێندرێتەوە، کە نزیکبووەتەوە لە 80 دۆلار بۆ یەک بەرمیل، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی گاز و بەنزین و تەنانەت نەوتی سپیش دروستکردووە.
پەیامنێری رووداو دەڵێ: لە رابردوودا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەنزینی بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەش دەکرد، نرخەکەیشی لەوکاتەدا لەنێوان 450 بۆ 500 دینار بوو بۆ هەر لیترێک، بەڵام ئێستا بازاڕ ئازادە، هەر کۆمپانیا و بازرگانێک دەتوانێت بەنزین هاوردەی باشووری کوردستان بکات، واتە کێبڕکێ لەنێوان کۆمپانیاکاندا هەیە، ئەمەش وایکردووە نرخەکە لە دەستی بازرگانەکان خۆیاندا بێت.
بەپێی ئامارێک لە مانگی 4ی ئەمساڵەوە زیاتر لە 6 هەزار تۆن بەنزین لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە هاوردەی شاری سلێمانی کراوە، بەڵام تەنیا لە 20 رۆژی مانگی 5 دا بڕەکە بۆ 12 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە، بەگوتەی بەشێک لە بەرپرسانی دەروازە سنوورییەکەش، بەنزین بەشێوەیەکی زۆر لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەکارهاتووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
