شبكة لالش الاعلامية

فازل میرانی: سەرۆک کۆمارى ژ سەرۆکێ پەرلەمانى ب گرنگتر دزانین

فازل میرانی: سەرۆک کۆمارى ژ سەرۆکێ پەرلەمانى ب گرنگتر دزانین

باسنيوز:

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە بۆ گەلی کوردستان، پۆستی سەرۆک کۆماری لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان گرنگترە.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی پێش سەردانەکەی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، بە (کوردستان 24 )ی راگەیاندووە، لە بەغدا لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی ئەو ولاتە کۆ دەبنەوە.

فازڵ میرانی رۆژی سێشەممە 22/5/2018 بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حزبەکەی، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، سەردانی بەغدا دەکات.

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی بە ئاماژەکردن بەوە لایەنی دیکەی کوردستانیش پێش ئەوان چوون بۆ بەغدا، رایگەیاند، حزبەکەی ڤیتۆی لەسەر هیچ کەسێک نییە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

فازڵ میرانی پێی وایە پۆستی سەرۆک کۆماری لە پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ گەلی کوردستان باشترە و رایگەیاند، ”ئێمە سەرۆک کۆمار بە گرگتر دەزانین، چونکە نوێنەرایەتیی وڵاتەکە لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان دەکات“.

لەبارەی ئەوەی ئەو پۆستە، کە لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003 بۆ پێکهاتەی کورد دیاری کراوە، بۆ کام لایەنی کوردی دەبێت، میرانی رایگەیاند، ”مەرج نییە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت“.

ئەو سەرکردەیەی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە بەغدا یەکەم کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر دەبێت، کە ”دۆستی کوردە“ و دواتر لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی ئەو وڵاتە کۆ دەبنەوە.

ھاوپەیمانیی سائیرون لە ژمارەیەک لایەنی وەک حزبی شیوعیی عێراق و رەوتی سەدر و ژمارەیەک ھێز و لایەنی دیکە پێک ھاتووە و موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر سەرۆکایەتی دەکات.

رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سكرتێرێ یو ئێن: شه‌ره‌كى سار ب رێڤه‌یه‌

Lalish Duhok

رۆنكرنه‌ك ده‌رباره‌ى گیان ژده‌ست دانا وه‌لاتيه‌كى ژبه‌ر گه‌رمێ

Lalish Duhok

رێژا فرۆتنا په‌ترۆل و داهاتێ وێ بۆ هه‌یڤا بۆری هاته‌ ئاشكه‌را كرن

Lalish Duhok