كۆمسیۆنێ بڕیاره‌كا نوو ده‌ركر
SNN:
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد‌و وته‌بێژی كۆمسیۆنه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، “هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان جیاواز ده‌بێت له‌وه‌ی عیراق و ئێمه هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست ئه‌نجامده‌ده‌ین نه‌ك ئه‌لیكترۆنی”.
پێنج لایه‌نی سیاسی یاداشتێكیان پێشكه‌شی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم كردبوو سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و داوایان كردبوو، نابێت به‌سیستمی ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا له‌شاری هه‌ولێر، شێروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنه‌كه ئاشكرایكرد، “له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیارماندا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سیستمی ئه‌لیكترۆنی په‌یڕه‌و نه‌كه‌ین، به‌ڵكو شێوازی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم به‌ده‌ستده‌بێت”.
وتیشی:”هه‌موو شێوازێكی نوێ ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له‌ساخته‌كاری، ده‌ستبه‌رداری شێوازی ئه‌لیكترۆنی ژماردنی ده‌نگه‌كان ده‌بین، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌هه‌رێم هه‌ڵبژاردنێكی جیاواز له‌وه‌ی به‌غدا ئه‌نجامبده‌ین”.
بڕیاروایه ڕۆژی 30ی 9ی 2018، له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
