ب رێيا ئنترنێتى ڤیزه ب وه‌لاتیێن هه‌رێما كوردستانێ دێ ئێته دان
باسنيوز:
كونسوڵخانه‌ى تاران له‌هه‌ولێر، ڕای گه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى ئاسانكاریكردن، ڤیزه‌ی ئێران له ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه به هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت.
مورته‌زا عه‌بادی، كونسوڵى گشتیی ئێران له هه‌ولێر، ڕای گه‌یاند: “ئاسانكارییكردن بۆ هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى كونسوڵخانه‌كه‌مان له‌هه‌ولێر، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى ڤیزه به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه ئاره‌زووى سه‌ردانیكردنى ئێرانیان هه‌یه”.
ڕوونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ڤیزه وه‌ربگرن، ده‌توانن له ڕێگه‌ى ماڵپه‌رى e_visa.mfa.ir ، یان له ڕێگه‌ى كۆمانیاكانى گه‌شتكردنه‌وه یان له هه‌ر شوێنێكه‌وه ئینته‌رنێتى هه‌بێت، فۆرمى داواكاریی وه‌رگرتنى ڤیزه پڕ بكه‌نه‌وه و له‌ماوه‌ى یه‌ك ڕۆژدا ده‌توانن سه‌ردانى كونسوڵخانه‌كه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى.
له‌باره‌ى واده‌ى ده‌ستپێكردنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه، كونسوڵه‌كه ڕای گه‌یاند: “له‌هه‌فته‌ى ڕابردووه‌وه وه‌ك ئه‌زموونى ده‌ست به پێدانى ڤیزه كراوه، به‌م نزیكانه‌ش به‌شێوه‌ى فه‌رمى و گشتیی ده‌ستی پێده‌كرێت”.
له‌باره‌ى نرخى ڤیزه‌وه، كونسوڵى گشتیی ئێران له‌هه‌ولێر، گوتی: “نرخی ڤیزه‌ى ئه‌لیكترۆنى جیاوازى له‌گه‌ڵ نرخى ڤیزه‌ى ئاسایی نییه و به‌هه‌مان نرخه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
