نەتەوەيێن ئێکگرتى: دههيڤا ئایارێ دا زێدهتر ژ ٢٠٠ وهلاتيێن عێراقێ هاتينه كوشتن و برينداركرن
ZNA- هەولێر
بە پێی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاریی عێراق(یونامی) بڵاوی کردۆتەوە، لە دەرئەنجامی کردەوە توندوتیژی و تیرۆرستی و پێکدادانی چەکداری کە لە مانگی ئایاری ٢٠١٨دا روویانداوە، ٥٩ھاوڵاتی مەدەنی عێراقی کوژراون(کە پۆلیس ناگرێتەوە) و ١٦٣کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەو ژمارانە ھاووڵاتی مەدەنی و ئەو ھاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک ھاووڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی کەسی و پاسەوانی پاراستنی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.
ژمارەی گشتی قوربانییانی مەدەنی کە لەلایەن یونامییەوە لە مانگی ئایاردا تۆمارکراون(بەدەر لە ژمارەی قوربانییانی پۆلیس) ٨٦ کوژراو و ١٤٨بریندار بووە.
پارێزگای بەغدا بەرکەوتەترین پارێزگابووە، ١١٧ ھاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی(٤٥ کوژراو و ٧٢ بریندار). دوای ئەو پارێزگای دیالە دێت کە ئامارەکانی برتییە لە (٩ کوژراو و ٣٥بریندار) و لە کەرکوکیش (٢٠ کوژراو و ١٦ بریندار) ھەبوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە یونامی بەدەستی ھێناوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە، ژمارەی قوربانیان لەو پارێزگایە ٢١ بووە(٦ کوژراو و ١٥ بریندار). ژمارەکان تاکو کۆتایی رۆژی ٣١ی ئایار کۆکراونەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
