شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا ناڤخۆ باوه‌رناما ئایزۆ ” ISO” وەرگرت

وەزارەتا ناڤخۆ باوه‌رناما ئایزۆ ” ISO” وەرگرت

هەولێر-KDP.info-

وەزیری ناوخۆ کەریم شنگالی دەڵێ، سەنتەری خزمەتگوزارییەکان، خزمەتی ئەلیکترۆنی پێشکەش بە ھاووڵاتیان دەکات و لەم ڕۆتینەی ئێستا، کە لە وەزارەتی ناوخۆ ھەیە، ڕزگاریان دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆنفرانسی وەزارەتی ناوخۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و وەزیری ناوخۆ کەریم شنگالی لە ھەولێر ساز درا.

وەزیری ناوخۆ لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکی لە کۆنفڕانسەکەدا ئاماژەی بە هەموارکردنەوەی دوو یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە کرد، کە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کراون، وەک یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١١، کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی و یاسای ژمارە ٣٩ی ساڵی ٢٠١٥، کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی سپی کردنەوەی دراو کە بە پاڵپشتی وەزارەتی دارایی ئامادە کراوە، هیوای خواست پەرلەمانی کوردستان ئەو یاسایانە پەسەند بکات، وەکخۆی هێمای بۆت کرد، کاریگەری باشی لەسەر کۆمەڵگە دەبێت.

شنگالی، سەبارەت بە پڕۆژەی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ دامودەزگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان گوتی: “وەزارەتی ناوخۆ لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ بە ھاوکاریی ڕێکخراوی UNDP پڕۆژەی سیستەمی حکوومەتی ئەلیکترۆنی سەنتەری خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنیمان ڕاگەیاند، ئەم پڕۆژەیە گرینگی خۆی ھەیە، لەبەر ئەوەی گشت دامودەزگاکانی وەزارەتی ناوخۆ بە یەکەوە دەبەستێتەوە و گشت نووسراوەکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی ھاتوچۆیان پێ دەکرێ.”

ئاماژەیشی دا، کەوا سەنتەری خزمەتگوزارییەکان، خزمەتی ئەلیکترۆنی پێشکەش بە ھاووڵاتیان دەکات و لەم ڕۆتینەی ئێستا، کە لە وەزارەتی ناوخۆ ھەیە، ڕزگاریان دەبێت.

وەزیری ناوخۆ جەختی کردەوە لەوەی، کە ئەو سیستەمە دەبێتە دەروازەیەک بۆ جێبەجێکردنی لە سەرجەم وەزارەتەکان، ئەوەشی بە بەشێک لە کاروانی چاکسازیی وەزارەتی ناوخۆ دانا و گوتی: “بەردەوام دەبێت، لەبەر ئەوەی بڕوامان ھەیە کە چاکسازی باشترین ڕێگایە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. وەک وەزارەتی ناوخۆ ئامادەین لە ڕێگەی ئەو تیمە پسپۆڕەی وەزارەت، کە کار لەسەر سیستەمی جێبەجیکردنی ئایزۆ”ISO” لە ساڵی ٢٠٠٩ و ٢٠١٥ کردووە، کار لەسەر گشت وەزارەتەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە بکەین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بریارا خەرجکرنا کريا خووندنا ٢٠١٦-٢٠١٧ بۆ کەسوکارێن شەهیدان هاته‌ دەرکرن

Lalish Duhok

پێكهاتێن ئۆلى و نه‌ته‌وه‌یى پشته‌ڤانییا رێفراندۆما سه‌رخوه‌بوونێ دكه‌ن

Lalish Duhok

پسپۆڕه‌ك: هه‌رێمێ كارتا گرتنا ئاڤێ دژی به‌غدا د ده‌ست دايه‌ 

Lalish Duhok