هاتن و چۆنا هه‌رێمێ داوى بریار ده‌ركر
SNN:
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و جه‌ختده‌كاته‌وه، “له‌ئێستادا هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه هاورده ده‌كرێت ده‌بێت له‌كوالێتی كۆنترۆڵ پشكنینی بۆ بكرێت و به‌ده‌ر له‌و ڕێنماییه ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت”.
لیوا عه‌بدولقادر عه‌زیز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بهSNNی ڕاگه‌یاند، “تائێستاش ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت له‌كوالێتی كۆنترۆڵ ده‌ربچێت، ئه‌وكات ڕێگه‌یان پێده‌درێت به‌هاوڵاتیانی بفرۆشنه‌وه”.
وتیشی:”پێشتر ئه‌گه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك به‌ر له‌بڕیاره‌كه هاورده كرابێت، ئه‌و بڕیاره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێناكرێت، به‌ڵام دوای بڕیاره‌كه ڕێگه‌نادرێت ئۆتۆمبێل كه كوالێتی خراپه هاورده‌بكرێت، جگه‌له‌وه‌ش ئێستا كراوه‌ته بڕیار، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش هاورده‌ده‌كرێت ده‌بێت له‌كوالێتی كۆنترۆڵ پشكنینی بۆ بكرێت و به‌ده‌ر له‌و بڕیاره ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت”.
لای خۆیشیه‌وه ڕائید فازڵ حاجی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردۆته‌وه، له‌ماوه‌ی ڕابردودا سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ئاگاداركرانه‌وه كه وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێل هاورده‌ی هه‌رێم نه‌كه‌ن و تابلۆی ژماره كاتیان پێنه‌درێت.
نوسیویه‌تی:”به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ڕێنماییه‌كه‌وه، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆی ناوشاره‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند فلاتێك كه‌سه‌رجه‌میان باركرابون به‌ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ كه كۆی ئۆتۆمبێله‌كان 93 ئۆتۆمبێل بوه”
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، “سه‌رجه‌میان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌و له‌گه‌راجی هاتوچۆی هه‌ولێر ماونه‌ته‌وه تاوه‌كو ڕێكاره یاساییه‌كان له‌گه‌ڵیان ته‌واوده‌كرێت و سزاده‌درێن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
