شبكة لالش الاعلامية

فراكسیۆنا پارتی: پارتی و ئێكه‌تی ئێك ئەجنده‌ و بەرنامە هەیه‌ بۆ بەغدا

فراكسیۆنا پارتی: پارتی و ئێكه‌تی ئێك ئەجنده‌ و بەرنامە هەیه‌ بۆ بەغدا

هەولێر-KDP.info-

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لە دواگۆڕانكارییە سیاسییەكان دەكات و باوەڕی وایە، ئاڕاستەیەكی خراپ هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسیی عێراق بەرەو گرژی ببرێت. دەشڵێت: “پارتی و یەكێتی بە یەك تیم دەچنە بەغدا”.

عەرەفات كەرەم، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: “یەكێتی بەو پێشنیازەی پارتی رازی بووە كە بە یەك لیست و هاوپەیمانی و یەك بەرنامە بچینە بەغدا، بڕیاریشە پارتی و یەكێتی پێكەوە بە یەك تیمی هاوبەش سەردانی بەغدا بكەن و لەوێش یەك ئەجێندا و بەرنامەیان هەبێت”.

كەرەم گوتیشی: “گۆڕانكاریی زۆر ڕوو دەدەن، لیستە براوەكان چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵین، ئێستایش هەوڵێك هەیە خولی ئێستای پەرلەمان درێژ بكرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەیش 60 پەرلەمانتاری عێراق واژۆیان كۆ كردووەتەوە، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵی نییە، چونكە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و حكوومەت لەگەڵ هەندێك لە لیستە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردن لە هەوڵی ئەوەدان كودەتایەكی سیاسی بەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراقدا بكەن و لە دەرەوەی دەستوور ماوەی پەرلەمان و حكوومەت درێژ بكەنەوە”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، هەروەها ئەوەشی خستەروو، جۆرێك لە رێككەوتن لە نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و حكوومەتدا هەیە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی نێوانیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لژنا مادێ 140 بانگەوازيه‌كێ ئاراستەی شەش حزبێن کوردستانێ دکت

Lalish Duhok

سوبە دێ رێککەفتن ل سەر چەوانیا دانانا هێلا شەمەندەفرێ ل هەرێمێ هێتە کرن

Lalish Duhok

 ل هه‌رێما كوردستانێ٧٧٣ كه‌سێن دى تووشى كۆرۆنايێ بوون

Lalish Duhok