شبكة لالش الاعلامية

ب شێوازه‌کی نوو دراڤێ ئاڤێ ژ وه‌لاتيان دێ ئێته‌ وه‌رگرتن 

ب شێوازه‌کی نوو دراڤێ ئاڤێ ژ وه‌لاتيان دێ ئێته‌ وه‌رگرتن 
رووداو – هەولێر

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ کۆکردنەوەی داهاتی ئاو بە شێوازێکی یەکسان بۆ ماوەی حەوت ساڵ کۆکردنەوەی داهاتی ئاوی لە رێگەی پێوەری ئاوی دایە سێ کۆمپانیای کەرتی تایبەت، کە بە هاوبەشی لەگەڵ فەرمانبەرانی حکومەت پارەی ئاو لە ماڵان و دامودەزگا میرییەکان وەردەگرن.

هەرکەسێکیش دوای دوو جار ئاگادارکردنەوە پابەند نەبێت هەر مانگێک 100 هەزار دیناری لێوەردەگرن، ئەم هەنگاوەی حکومەت بۆ رێگریکردنە لە بەفیڕۆدانی ئاو و کۆکردنەوەی داهاتی ئاو بە یەکسانی.

چەند رۆژێکە بڕ و شێوازی وەرگرتنی پارەی ئاو گۆڕاوە، ئیدی کار بەو پێوەرانە دەکرێت کە لە ساڵی 2016ـەوە دەستکراوە بەدانانی لەماڵاندا، دەستپێکی کارکردن بەم سیستەمە لە ناوەندی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوەیە و دواتر لەسەرجەم شار و شارۆچکەو گوندەکان کاری پێدەکرێت.

سێ کۆمپانیای کەرتی تایبەت سەرپەرشتی کۆکردنەوەی داهاتی هاوبەشەکانی ئاو دەکەن، ئیدی لەسەر بنەمای گەورە و بچووکی، رووبەری خانوو، پارە لە هاوبەشەکان وەرناگیرێت، بەڵکو بەگوێرەی پێوەرەکان پارە وەردەگیرێت، واتە چەند ئاو زیاتر بەکاربهێنرێت زیاتر پارەت لێوەردگیرێت.

لەقۆناخی یەکەمدا پێوەرەکان دەخرێنە نێو سیستەمێکی تایبەتەوە، دواتر لەبەرامبەر بەکارهێنانی یەک مەتر سێجا یاخود 1000 لیتر ئاودا بڕی 500 دینار وەردەگیرێت.

تاوەکو ئێستا لە 60%ـی هاوبەشانی ئاو پێوەرەیان بۆ بەستراوە، چاوەڕێدەکرێت دوای هەموو هاوبەشانی ئاو پێوەریان بۆ ببەسترێت، هەر کەسێکیش پابەند نەبێت دوای دووجار ئاگادارکردنەوە جاری سێیەم بۆ هەر مانگێک 100 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، هاونیشتمانیان چاوەڕێدەکەن ئەم بڕیارە نوێیەی حکومەت بەبێ جیاوازی جێبەجێ بکرێت.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 600 هەزار هاوبەشی تۆمارکراوی ئاو هەن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50 ملیار دیناری حکومەت قەرزدارن، پێشبینی دەکرێت تاوەکو دوو ساڵی داهاتوو ژمارەی هاوبەشان بگاتە یەک ملیۆن هاوبەشی ئاو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌نجومه‌نێ دادوه‌رييا هه‌رێمێ ل سه‌ر كه‌یسا وى زه‌لامێ”شیر و دایبی زارۆكان”دزیبوو هاته‌ ده‌نگ

Lalish Duhok

جنێڤ 5ێ ده‌ست پێ كر

Lalish Duhok

ئاماره‌ك: دوو رۆژان جاره‌كێ ل هه‌رێما كوردستانێ كه‌سه‌ك دئێته‌ كوشتن

Lalish Duhok